سڵاو هاورێی خۆشەویستم
ئەو رۆژانە خەباتێکی دیکە لە قۆناغێکی دیکەی ژیانم بە شێوەیەکی دیکە تەجروبە دەکەم، ئەو نووسینانە لە بەر خۆم دەنووسم.... لە بەر ئەوەی دەبێت دان بەوێ دابنێم کە ئێستا خۆم پێش هەمووی ئێوە پێویستم بە یارمەتی ئێوەیە. لە بەرێزتم دەوێت کە بە چاوە بێ وێنەکانت هاورام بیت... زۆر جار پێش دێت کە ئاسمانی ساماڵی ژیانمان لە ناکاو هەور دایدەپۆشێت. باو زریانێکی زۆر دەیگرێتەوە و لە گەڵ خۆی هەورێکی رەش و چلکن سەرتاسەری ئاسمانی ژیانت داگیر دەکات و تاریکایی چواردەورت دەتەنێت ، ئاە و ناڵەی ژیانت لە گەڵ زریکەی زریان و باو باران و هات و هاواری هەورێ تریشقە، تەواو ژیانت دەڵەرزێنێت و هیوا ئاواتەکانت لە رەگەوە وشک دەکات... با و زریان وەک قەمچی دەدات لە روخسارم و هەموو شتێک بەرەو کۆتایی و نەمان دەبینم... فرمێسک باخەڵی چاوەکانم دەپچکرێنێت و قۆڵپی گریان چەنگ دەخاتە قورگمەوە...،بەڵام هیوام و باوەرم بەوەیە کە باو زریان و هەورە رەشەکان کۆتایان پێدەێت و ئاسمانی ژیانم دووبارە ساماڵ دەبێتەوە و رۆژ دووبارە لە بەرزایی لوتکەی ئاسۆی ژیانم دەدرەوشێتەوە و شەوگاری زەنگم رادەماڵێت، ئەو کات سەربەرزانە شانازی بە خۆم دەکەم و میداڵیایەکی دیکەی سەرکەوتنم دەخمە سەر سینگمەوە. هەمیشە لەو باوەرەدام کە یەزدانی مەزن بەردەوام چاودێرمە و دەنگم دەبیستێت ودەمپارێزێت، لە گەڵ ترپەی دڵم هاورایە و هەر ئەوە جارێکی دیکە فودەکا بە سروودی سەرکەوتن بە ناخ و جەستەمدا...تەنیا دەبێت خۆراگربم وبمێنمەوێ. هاورێم تۆش بمێنەوە ... گەزینگ نزیکە...
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر