شنبه، بهمن ۲۹، ۱۳۹۰

هاورێ!


هاورێ!
لەو رێگە درێژەدا کە من و تۆ بێ ئاگا و بێ خەبەرین و
وەک و با تێپەر دەبێت.
لێیگەرێ با وردە جیاوازیەکانمان وەک خۆی بمێنێتەوە.
تکا دەکەم! مەهێلە کە ببینە یەک، هیچ کات!
رێگە مەدە بە خۆت ئەوەی پێت خۆشە، منیش  پێم خۆش بێت بەو ئاستەی کە تۆ حەزت لێیە!
و ئەوەی من حەزی لێدەکەم ، بەوشێوەیە جێگەی رەزامەندی و خۆشەویستی تۆ بێت.
ئەوەت نەوێ کە هەر دووکمان یەک گۆرانی وموزیک جێگەی رەزامەندیمان بێت،
یەک کتێب ، یەک تام، یەک رەنگ و یەک شێوەی سەیرکردن بۆ شتەکان.
نەتهەوێ کە هەڵبژاردنەکانمان یەک بێت، سەلیقە و حەز وئاواتەکانمان یەک . پێکەوە سەفەرکردن  و یەک ئامانج بوون، هیچ کات ئەوە ناگەیەنێت کە ئێمە و تۆ بە یەک شێوە بیر دەکەینەوە .
هاوشێوە بیرکردنەوە هۆکاری راوەستانی ژیانە نەک بەرەوپێشەوە چوون.
ئازیزم!
دوو کەس کە خۆشەویستی یەکن و ئەشقی نێوانیان ئەوانی گەیاندۆتە پیوەندیەکی سۆز و خۆشەویستی، فەرز نییە کە هەر دووکیان دەنگی کەو، دار چنارو، رەنگی سور و گۆزەی دەستکردیان حەز لێبێت و پییان جوان بێت. ئەگەر ئەو حاڵەتە پێش بێت ئەوە دەبیت بڵێین: یان عاشق زێدەیە یان مەعشوق، یەکیان بەسە.
عەشق دەست هەڵگرتنە لە خۆویستی و غرور، بەڵام ئەوە ئەو مانایا ناگەیەنێت کە ئەوان ببنە یەک.
من لە سەر عەشقی زەمینی قسە دەکەم، کە بایخی ئەو لە رووبەرو بوونەوە و لە " بوون" دایە، نەک لە سرینەوە و تواندنەوەی کەسی بەرانبەر!
خۆشەویستم!

ئەگەر روانیمان بۆ شتەکان یەک نییە لێی گەرێ با یەک نەبێت. رێگە بدە کە لە عینی پیکەوەبووندا، سەربەخۆ بین.
بتهەوێت کە یەکتر کامیل کەین نەک یەکتر بسرینەوە.
رێگە بدە بە دانبەخۆداگرتن ومێهرەبانانە سەبارەت بەو کێشانەی هەمانە گفتوکۆ ومناقشە بکەین، بەڵام رێگە مەدە کەئەنجامی باس و موناقشەکانمان بە خاڵی یەکبوون بگەیەنێت.
موناقشە و باسەکانمان دەبێت، ئێمە بە خاڵی لێک تێگەیشتن بگەیەنێت نەک سرینەوەی بەرانبەرمان.
لێرەدا قسەمان لە سەر عارف و خودای عارف نییە.
قسەکردنمان لە سەر زەرە زرەی واقعیاتی ژیانە.
ورە با پێکەوە بدویین و قسەی لە سەر بکەین.
ورە با پیکەوە زانیاریەکانمان ئالوگۆر کەین، بەڵام لە سەرئەنجامدا نامانهەوێت کە زاڵ بین.
ورە تەنانەت با لە سەر جیاوازیە سەرەکییەکانی ژیانمان رێکبکەوین و وەک خۆیان بپارێزین تا ئەو جێگەیەی کە هەست دەکەین کە  دووبوونمان، چێژو شادی دەبەخشێتە ژیان، نەک دڵگرانی و خەمۆکی.
من و تۆ مافی خۆمانە کە سەبارەت بە زۆر شت جیاواز بین و دەنگ هەڵبرین، مافی خۆشمانە کە لە زۆر شتدا جیاواز بین و بیر و بۆچوونی یەکتر قبوڵ نەکەین، بێ ئەوەی نیتی بچوککردنەوەی یەکترمان هەبێت.
خۆشەویستم! وەرێ با جیاواز بین.
مرحوم نادر ابراهیمی، نویسنده و مترجم، فیلم‌ساز، ترانه‌سرا و روزنامه‌نگار

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر