بە پێی بیر و
بۆچوونەکانی مازلو ، پێویستە مرۆڤەکان دوو قۆناغی بنەرەتی لە ماوەی ژیانیان تێپەر
کەن تا هەست بە بەها و کەرامەتی ئینسانی
خۆیان بکەن. ئەو دوو قۆناغە بریتین لە:
یەکەم :
دەستراگەیشتن بە پێویستە سەرەتاییەکانی
ئینسان .
دووەم: دابینکردنی ئاسایش و ئەمنیەت بۆ خۆیان .
لەوانەیە ئەو
پێناسەیە هەموو مرۆڤەکان نەتوانێت لە خۆ بگرێت، بەڵام زۆربەی ئینسانەکان دەتوانن
بە تێپەر بوون لەو دوو قۆناغە ئەرزشی ئینسانی خۆیان بدۆزنەوە.
بە پێی باردۆخی
ستراتیژی و جوگرافیای کوردستان و گرینگی ناوچەی کوردستان بۆ وڵاتانی دەوروبەر و
جیهان، بەردەوام کوردستان ،داگیر کراوە لە
هێندێک کاتدا ئەو رژیمانە دەستیان بۆ پاکتاوکردنی گەلی کوردستان بردووە . هەموو ئەو باردۆخانە کە وڵاتانی
ناوچەکە بۆ ئێمەی کوردیان دروستکردووە ، بۆتە
هۆی پەسیڤ بوونی ئەم گەلە کە نەتوانێت داوکاری و خواستەکانیان بە شێوەیەکی روون و
شەفاف دەرببرێت.
لە لایەکی دیکەوە
فەرهەنگ و کوڵتوری گشتی ئێمە ، کەلە دایکبووی ئەو باردۆخە ناهموارەیە، ئەو
زەمینەیەی تێدا هەیە کە گرایش پەیدا بکات بۆ
توندو تیژی رەوانی، ئەم توندو تیژیەش خۆی
بە شکل و فۆرمی جۆراو جۆر لە تاک و کۆمەڵگەدا نیشان دەدات. بۆ نموونە ، نا ئومێدی
( بەردەوام رەخنە گرتن بە شێوەی پرتە و بۆڵە)، درۆ و دووروویی لە ناو تاکەکانی
کۆمەڵگەدا ، بچوکردنەوەی یەکتر کە لە کۆتایدا هەموو ئەو تایبەتمەندیانە سەر
دەکێشنە سەر توندوتیژی فیزیکی.
زۆربەی کۆمەڵگەی
کوردستان لە ماوەی شەو رۆژدا، سەرقاڵی بەربەرەکانی لە گەڵ دیاردەو مەترسیە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگەن کە هیچکات
دەرفەتی ئەوەیان بۆ نارەخسێت کە ژیانێکی تەندروست بۆ خۆیان دەستەبەر بکەن کە دوور
بێت لە سترێس و فشارانەی کە مێشک و هزری تاکی کورد تێکدەدات و سەرقاڵ دەکات .
بە بیرو رای من،
هۆکاری ئەوەی کە ئێمەی کوردستانی بەردەوام لە جەو ئۆتمسفێری توندو تیژییدا ژیان
بەسەر دەبێن،نەبوونی هاوسەنگییە. ئێمە تەنیا لە بەشی چەپی مێشکمان کەڵک وەردەگرین،
بەشی راستی مێشکمان کە سەرچاوەی هەستی جوان و عاتفە و سۆزە بەکار نایەنیین. هەر
بەو هۆیەشەوە کە زۆربەی ئێمە ماندوو بیتاقەت و بێ ئەنرژیی و لەژیان بێزاریین،
چونکە هاوسەنگی لە نێوان هەستەکانمان تێکچووە. پێویستە کە ئێمە لە شرۆڤە و ئانالیز
( نیازە سەرەتاییەکان و ئاسایش ) کە پەیوەستە بە بەشی چەپی مێشکمانەوە کەم کەینەوە
و کەمێکش دەرفەت بۆ بەشی راستی مێشکمان برەخسێنیین .
ئەو هەموو هەواڵ و
دەنگ و باسەی کە سایت و تەلەفزیونەکانی کوردیی، کە هەرکام زۆرناژەنی حیزبێکن
لە ماوەی شەو رۆژدا بە گوێی ئێمەدا دادەدەن و دیبیسین ، دەبنە هۆی ئەوە کە ئێمە وەک تاک هەست بە ئاسایش و ئەمنیەت
نەکەین .
بە بیر و بپۆچوونی
من، هەر کۆمەڵگەیەک تا ئاستێک دەتوانێت ئەو فشارانە تەحمول کات وبەرگەی بگرێت، دەنا کۆمەڵگە درەنگ یان زوو بە هۆی ئەو فشارانەوە
لاواز و بەرەو سەرکێشی هەنگاو دەنێت .