جمعه، فروردین ۱۸، ۱۳۹۱

دەردە دڵی ژنێک!!!



ئەمرۆ بۆ گەرانی بابەتێک لە ناو پەیجەکانی ( Google (  دا دەگەرام کە بابەتێکی (باربارا دی ئانجلیس ) م دیت وسەرنجی راکێشام، لە مێژبوو لەو فکرەدابووم و بیرم پێوە مەشغوڵ بوو کە ئایا تەنیا ژنی رۆژهەڵاتی پێوەرەکانی شووکردن بە پیاوێک لە پوڵ و مەقام و ویلا و ماشێنی جواندا دەبینێتەوە.
هەرچەند ئەوە مافی هەرکەس و کچێکە کە بیر لەو شتانە بکاتەوە کە ئاسایش بە ژیانی دەبەخشێت، بەڵام ئایا ئەو شتانە بەختەوەری بۆ مرۆڤ دێنن؟
بابەتەکەی خانمی باربارا م لە بەر ئەوە، بەدڵ بوو کە دەردەدڵی خۆی بوو، وەک ئافرەتێک لە کۆمەڵگەیەکی رۆژئاوادا! لە کۆمەڵگەیەک کە بە هۆی پێشکەوتنەکانی تێکنۆلۆژی و پەرتەوازەی و تێکچوونی شیرازەی زۆربەی خێزانەکان کەسەکان وەک رۆبۆتێکیان لێهاتووە، بێ ئیحساس و و بێ هەست!!!
خانمی باربارا زۆر راشکاوانە پەردە لە سەر ئەو حقیقەتە رادەمالێت و دەڵێت: " بۆ ئێمەی ژن زۆر بە داخم  زۆریش دەردهێنەرە کە لە درێژایی مێژوودا ، لاواز و بچوکراوینەوە بە شێوەیەک کە پێکهێنانی ژیان لە گەڵ کەسایەتیەکی ناسرا و بە پلە و مەقام و دەوڵەمەند بە باشتر دەزانین وبایخی زیاتر بۆ دادەنێین.
ئێمەی ژن بە دوا ئەوەداوێلین کە شوو بە پیاوانێک بکەین کە لە ئاست پێگەی کۆمەڵایەتی وئیش و کاریان لە پلەیەکی بەرز دابن. ئێمەی ژن پێمان خۆشە کە بە کەسێک مێرد بکەین کە ماشێنێکی مودێل بالا و جوانی هەبێت، بۆ ئەوەی ئێمە لە ناویدا هەستی بە ئەرزش بوون دەستمان پێبدات، بە جێگەی ئەوەی کە ئەو هەستە دەبێت لە ناخی خۆماندا لێی بگەرێین. ئەگەرچی دوونیاش گۆراوە و بە ملێۆن ژن لە هاوکاری ئابووری مێردەکانیان شان بە شانی یەکتر خەریکن و بەشدارن لە بەرێوەبردنی ژیانیان، بەڵام بەو حاڵەش ئێمەی ژن بە شێوەیەکی لە رادەبەدەر زیاتر بایەخ دەدەینە ئەو شتانەی وەک پوڵ و ناوبانگ کە پیاو پێمان دەبەخشن. لەو نێوەندەدا ئەوەی ئێمەی ژن گوێی پێنەداین و بێ ئاگا دەمێنینەوە، رووح و هەستی  دەروونی و دڵی پیاوانە !!...