یکشنبه، آبان ۲۶، ۱۳۹۲

ئێوە هەن کەواتە منیش هەم!!


لێکۆڵەرێکی مرۆڤناس، ویستی کۆمەڵێک منداڵ لە ئەفریقا بخاتە ژێر لێکۆڵینەوە و بۆ ئەم مەبەستە یاریەکی پێشنیاری ئەو منداڵانە کرد. ئەو سەبەتێکی پڕ لە میوەی جۆراوجۆری لە ژێر دارێک داناو و پێی گووتن: " هەر کەس لە ئێوە زووبگاتە ئەو سەبەتە، ئەوا یاریەکە دەباتەوە و سەبەتە پڕ لە میوەکەش دەبێتە ئی خۆی." کاتێک فەرمانی دا کە راکەن، دیتی هەموو منداڵەکان دەستی یەکیان گرتووە و هەموویان بە بەخاردان  و بە خۆشحاڵیەوە دەچنە لای سەبەتەکە. کاتێک گەیشتنە وێ، هەموویان پێکەوە لە دەوری سەبەتە پڕ لە میوەکە دانیشتن.  لێکۆلەرەکە سەری سورما و پرسیاری لێکردن و گوتی :" ئێوە دەتانتوانی بە تەنیایی بگەنە سەبەتەکە و سەرکەوتنتان بەدەست هێنابایە، بۆچی ئەو کارەتان نەکرد." هەموو منداڵەکان تێکرا بە زمانی خۆیان وڵامیان دایەوە :" ئۆبۆنتۆ" ، بەو مانایە کە چۆن دەتوانین من خۆشحاڵ بم لە کاتێکدا کەسانی دیکە نارەحەتن. 
ئۆبۆنتۆ لە قامووسی ژۆسا بەو مانایەیە کە ئێمە هەین  کە واتە من هەم.