لەم رۆژگارە بێ سەرە و بەرەی ئەمرۆدا کە پارە و مادییات لە ژیاندا قسەی یەکەم دەکات و هەموو شتەکان بە دەوری ئەودا خوڵ دەخولێنەوە. عاتفە و هەست ، خۆشەویستی و مرۆڤدۆستی وا پێ دەچێت کە لەبیر بکرێن . لە دوونیایەکدا کە هەژاری و بێدەرەتانی ، شەڕ و خوێنرشتن، گەندەڵی وتیرۆر رۆژ بە رۆژ بەرەو هەڵکشاندەچێت، هیچ شتێک بێجگە لە پشتێوانەی مەعنەوی و گەشبینی لەم سەردەمەدا، ناتوانێت مرۆڤ و بەشەر لەو هەموو شڵەژانی دەروونی و رووحی رزگار کات،بۆیە خەڵکانی دەوروبەرمان خۆش بوێت تاکو خۆشەویست بین، بەڵام بەداخەوە بۆ من تەجروبە و ئەزموونی ژیانم بەمجۆرە دەرسی دادام کە:
هەرچی مێهرەبانتر بیت، زیاتر زوڵمت لێدەکرێت.
هەرچی راستگۆتر بیت ، زیاترین درۆت لە گەڵ دەکرێت.
هەرچی لەم رۆژگارەدا زیاتر خۆت خاکی بنوێنی ، بایخی کەمترت بۆ دادەنێن.
هەرچی دڵت ئاسانتر بخەیتە دەستی کەسانی بەرانبەرت ، زیاتر دڵت دەگوشرێت.
ئەگەر بزانن کە چاوەروانی وپێویستت بە هاوکاریانە، بە رادەی دوونیایەک لێت دوور دەکەونەوە.