دوشنبه، بهمن ۱۰، ۱۳۹۰

بەرێوەچوونی کۆبونەوەیەک بۆ مامۆستایانی زمانی کوردی لە رۆمەریکە



بە مەبەستی خزمەتکردنی منداڵانی کورد لە تاراوگە و گەشەسەندنی زمانی کوردی کۆبونەوەیەک بۆ ماموستایانی زمانی کوردی لە سترۆمێن  لە وڵاتی نۆروێژبەرێوەچوو.
سەرەتا کاک ئەبوبەکر قەدی کورد بەرپرسی کۆمەڵەی کوڵتوری کورد لە رۆمەریکە وێرای بەخێرهاتنی بەشداربووان، باسی لە گرفتەکانی فێربوونی زمانی کوردی و چۆنیەتی چارەسەرکردنی لە تاراوگە بۆ بەشداربووان خستەروو، دوایی پێشنیاری ناوندێکی کرد کە بتوانێت ماموستایان و دڵسۆزانی زمانی کوردی نە تەنیا لە نۆروێژ، بەڵکو لە هەموو وڵاتانی ئورووپایی لە خۆدا کۆبکاتەوە، تاکو لەو رێگەیەوە باشتر بتوانرێت بڕیار بۆ چۆنیەتی وانە ووتنەوە و فێربوونی منداڵان بە زمان و فەرهەنگی کوردی بدرێت. پاشان هەر یەک لە بەشداربووان راوسەرنجی خۆیان خستنەروو و کۆبونەوەکەیان بە بۆچونەکانیان  زیاتردەوڵەمنتر کرد.
لە کۆتایی، بریار درا کە کۆمەڵەی کوڵتوری کورد لە رۆمەریکە خوڵێک بۆ منداڵانی کورد بە مەبەستی فێربوونی زمان و کوڵتور و مێژووی کورد بەمزوانە بکاتەوە. هێندێک لە بەشداربوانیش ئامادگی خۆیان بۆ هاوکاریکردن لەو خۆڵەدا دەربری.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر