لە فیزیکدا، وزە چەندێتییەکی پێوانەیییە کە ئەو
ئەندازە کارە کە دەکرێت بە ھۆی ھێزێکەوە ئەنجام بگرێت وەسف دەکات. بەگشتی وزە
توانای کارە لە یەکەی کاتدا.
بە شێوەیەکی گشتی وزە لە چۆنێتیی دروستبوونی چەند
جۆرێکە، بۆ نموونە، وزەی ناوەکی، وزەی ئەلکترۆنی، وزەی میکانیکی، وزەی گەرمی، وزەی
موگناتیسی، وزەی کارۆموگناتیسی، وزەی ڕووناکی و ھتد.
لە سەدەی ١٩ جۆرێکی تری وزە دۆزرایەوە ، ئەویش
وزەی کارەباییە ،کە بە کارەبا ناسراوە ،وە دەکرێت کارەبا لە سروشتدا لە رێی بەریەک
کەوتنەوە بەرھەم بێت کە ئەمەش قورس و ئابورییەن پەسەند نەکراوە.بەڵام دەکرێت بە زۆر
رێگەی تر دەستمان بکەوێت وەک کیمایی ،وەک لە پاتریەکەوە، یان بە رێگەی میکانیکی وەک
جوڵاندنی تەلێکی گەیەنەر لە بوارێکی موگناتیسیدا .. لە ئێستادا زۆربەی وزەی کارەبای
ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و کوردستانی بە رێگای کارۆئاویەکە بە ھێزی پاڵنانی
ئاوە تۆرباینە گەورەکان دەسوڕێنەوە ، کە بە ھۆیەوە کارەبا بەردەست دەکەوێت ،وەک لە
بەنداوی دوکان و دەربەندیخان لە کوردستان ھەیە .لە ئەمریکا 12% لە کارەبای گشتی بە
رێگای کارۆئاوی بەرھەم دێت .کە دەکاتە 72 گێگاوات.
یەکێکی دیکە لە وزانە
کە من دەمهەوێت لێرەدا باسی بکەم وزەی بایە، کە زۆر بەی وڵاتان لە وزەیە ئێستا
کەڵک وەردەگرن بۆ نمونە وڵاتی سوئید بە ئەندازەی ٦ کورەی ناوەکی لەم وزە بۆ
دروستکردنی کارەبا کەڵک وەردەگرێت ، هەروەها بۆ نموونە ،ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ، لە یەک ساڵدا، بڕی 70 گیگاوات کارەبای
لە رێگای تۆرباینەکانی وزەی باوە بەرهەمهێناوە ، کە کارەبای 19 ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوونی
ئەو وڵاتە دابین دەکات ، ئەوەیش بە گۆڕانێکی گرنگ لە پیشەسازی وزەی با لە ئەمریکا
دادەندرێت . گەشەی وزەی با لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەم ساڵانەی دواییدا،
خێرا بووە و لە ساڵی 2012 ی زایینیدا گەیشتووەتە 60 گیگاوات. ئەو پیشەسازییە ، بەهۆی
ئەوەی چەند ساڵێکە کۆنگرێس داشکاندنی باجی حکومەتی فیدرالیی ، بۆ بەرهەمهێنانی وزەی
با درێژ ناکاتەوە بە شێوەیەکی کاتی راگیرا، بەڵام بودجەی فیدرالی کە لە لایەن
باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکاوە واژۆ کراوە. لە کۆتایی ساڵی 2010 دا ، رێژەی بەرهەمهێنانی
کارەبا لە رێگای وزەی باوە ، لە هەموو جیهاندا یەکسان بوو بە 197 گیگاوات ، بەڵام
ئێستا وزەی با لە جیهاندا توانای بەرهەمهێنانی 430 تراوات کاژێر وزەی ئەلیکتریکی بەشێوەی
ساڵانە هەیە کە خۆی 2.5%ی رێژەی بەکارهێنانی کارەبای جیهانە . لە ماوەی 5 ساڵی
رابردوودا ، گەشەی مامناوەندی ساڵانەی توانای با لە جیهاندا 6.27% بووە و چاوەڕوان
دەکرێت ئەو رێژەیە لە ساڵی 2018 بۆ بەرهەمهێنانی وزەی ئەلیکتریکی بگاتە 8% . دانیمارک
بە رێژەی 20% ، پۆرتوگال بە رێژەی 18% ، ئیسپانیا
16% ، ئایرلەندا 14% و ئەڵمانیا بە رێژەی 09% لە ریزی پێشەوەی ئەو وڵاتانەدان
کە لە رێگەی وزەی باوە کارەبا بەرهەمدەهێنن.
دروستکردنی کارەبا لە رێگەی باوە پێویستی بە ژنراتۆرێکە کە لە رێگەی میلێکی درێژ کە توانای راگرتنی ئەو
ژنراتۆرەی هەبێت لە شوێنێک دادەنرێت کە بەردەوام با بیگرێتەوە. بۆ نموونە دەتوانین
ئەو وزەیە بۆ ئەو شوێنانە ئیستیفادە بکەین کە کارەبای نیشتیمانی پێناگات یان ئەوەی
کە خەرجێکی زیادی دەوێت بۆ حکوومەت . ئاسانترین رێگە ئەوەیە کە لەم وزەیە کەڵک
وەرگیرێت . کوردستان دەتوانێت لە هەردوو وزەی رۆژ و باوە کەڵک وەرگرێت . هەرچی
کارەبای زیاتر بوێت دەبێت ئەندازەی ژنراتۆرەکە گەورەتر بێت . سەرەرای ئەوە دەبێت
لە جۆرە باتریەک کەڵک وەرگێرێت کە قەبارەی بە رادەی هێزی ژنراتۆرەکە بێت .
لێرەدا ڤیدیویەک دادەنێم کە شێوەی بنەرەتی چۆنیەتی کارکردنی ژنراتورێکی
وزەی با بە ئێمە نیشان دەدا.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر