کارەبا وەک داهێنانێکی سەردەمی مرۆڤ بە یەکێک لە
هێزە کوشندەکان دادەنرێت بۆ خودی مرۆڤ خۆی، زۆرجار ئەو کەسانەی کە کارەبا دەیانگرێت
دەست یان جەستەیان بەر ئەو جۆرە وزە کارەبایە دەکەوێت کە لە (محاویلە)کانەوە وزەکەی
گۆڕاوە و کەمتر کوشندەیە.
بەڵام ئایا کەسێک کە کارەبا گرتی چۆن بتوانین هەوڵی
ڕزگارکردنی بدەین؟
بە پشت بەستن بە شارەزایانی بواری کارەبا و ناوەندەکانی
پەیوەست بە کارەباوە چەند خاڵێک دەخەینەڕوو کە ڕەنگە سودی هەبێت بۆ ڕزگارکردنی کەسێک
کە ئەگەر کارەبا گرتی.
١ـ دەبێت زۆر بەهێزەوە خۆت
کۆنتڕۆڵ بکەیت.
۲ـ
نابێت هات و هەوار درووست بکەیت، بە تایبەتی خانمان قاو قیژ نەنێنەوە.
۳ـ
دەست بەجێ خۆت بگەیەنە سەعات یا بۆردی کارەبا تا بتوانی هەموو کارەباکە بکوژێنیتەوە.
٤ـ سەرچاوەی کارەباکە
دوور بخەوە بە داریک یا دەست کیشی نەگەینەرت لە دەست بێت.
٥ـ نابێت بە هیچ شێوەیەک ڕاستەوخۆ
دەست لەو کەسە بدەیت لە کاتی کارەبا گرتن، ژیانی تۆش دەکەویتە مەترسیەوە.
٦ـ کەسە کە ئەگەر لە شوێنی
بەرز بوو دای بگرە زەوی.
۷ـ یەکسەر
بزانە هیچ شتێک وەک بنێشت یا خواردنی لە دەمیدا نییە، ئەگەر هەبوو بە پەنجە دەری
بکە، تا نەبێتە هوکاری خنکانی.
٨ـ دەبێت پشکنینی خێرا بۆ
سوڕی هەناسە و خوێنی بکرێت.
۹ـ
پشکنینی سوڕی هەناسە، پێویستە گوێت لە لووتی کەسەکە نزیک بکەیتەوە بزانی هەناسە هەیە
یا نا
۱۰ـ
پشکنینی سوڕی خۆین بە دەست دان لە شا خوێنبەرەکان بە تایبەنی شا خوێنبەرانەی دەکەونە
بن ملەوە تا دڵنیا بیتەوە لەوەی سوڕی خوێن هەیە یا نا؟
۱۱ـ
ئەگەر سوڕی خوێن و هەناسەی نەبوو، واتا دڵ و سییەکانی وەستاوە پێویستی بەفریاکەوتنی
خێرایە
۱۲ـ
تەنیا چەند خولەکێکت لەبەردەستدا هەیە بۆ ڕزگار کردنی.
۱۳ـ
ئەگەر هۆشی هەبوو دەبێت لەسەر لادابنریت تا تیمی فریاکەوتن دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر