سه‌شنبه، تیر ۲۰، ۱۳۹۱

گەشتێک بەرەو دیاری نادیار!






گەشتێک بەرەو دیاری نادیار

فیلمێکی دیکۆمێنتیە کە وێنەی راستی ئیزەدیەکان وەک خۆی نیشان دەدات. ئیزدیەکان کوردی رەسەنن کە بەسەر چەند وڵاتدا بڵاو بوونەوە، ئیزدی یەکەمین ئایینی کوردی بووە، بەڵام دوای هاتنی ئایینی زەدەشت و ئاینەکانی دیکە پەیرەوانی ئەو ئایینە کەمبونەتەوە. ئیزدیەکان دوای هاتنی ئیسڵام بەرگریەکی زۆریان کرد بۆ پاراستنی کوڵتور و ئاینی خۆیان. ئیزدیەکان ریشەیان کوردەو بە کوردبوونی خۆشیانەوە شانازی دەکەن.
بەگوێرەی سەرچاوە مێژووییەکان، ئێزدییەکان میراتی شارستانییەتی مێژوویی میزۆپۆتامیان و هەر لەو خاکەش نیشتەجێ بوون شان بەشانی گەلانی ئێران و هیندوئێرانییەکان. ئایینی ئێزدی هەر وەک لەسەرچاوە ئێزدییەکانیشدا ئاماژەی پێکراوە، کۆنترین ئایینە لەناو گەلی کورددا. زۆرجار بەهەڵە یاخود بەهۆی لێکدانەوەی چەوت یان بەئەنقەست بەئێزدییەکان دەوترێت “شەیتان پەرست” یان “پەیڕەوانی یەزید کوڕی معاویە”، بەڵام سەرجەم ئیماندارانی ئەم ئایینە هەر دوو پێناسەکە ڕەت دەکەنەوە و تەنانەت تۆمەتی پەیڕەویی لەیەزیدی کوڕی مەعاویە دەگەڕێننەوە بۆ پڕوپاگەندەی سەردەمی سەفەوییەکان. هەروەها رژێمی بەعس و شیعە توندڕەوەکانیش لەهەوڵێکی بەردەوام دان بۆ ئەوەی ئایینی ئێزدی وەک میراتێکی “یەزید” بەخەڵک بناسێنن و لەکوردەکانیان جیا بکەنەوە. یزیدیەکان یەکتاپەرستن و “مەلەک تاوس” هێمای پیرۆزیی ئەوانە کە لەڕوانگەی خۆیانەوە، لەسەرووی هەموو فریشتەکانەوەیە. ئێزدییەکان بڕوایان بەهێزی ئیلاهی هەیە و دەڵێن پەروەردگار، خۆی بەشێوازی جۆراوجۆری مرۆیی پێشان دەدات کە هەر کامیان بەرپرسیارێتی بەشێک لەکاروبارەکانی دنیا دەگرنە ئەستۆ. ئەوەش چەندین لایەنێکی وێکچووی هەیە لەگەڵ ئایینەکانی ئاسیای دووردا. یەکێک لەو تاک و هێما ئیلاهییانەی کۆمەڵگای ئێزدی شێخ هادییە کە گۆڕەکەی لەپەرستگای ئێزدییەکانە لەگوندی لالەشی کوردستانی عێراق. مەلەک شێخ حەسەن، مەلەک شێخ فەخرەدین، شێخ شەمس، پیر حەسەن و مەلەک نەسرەدین چەندین نمونەی ترن. ئایینی ئێزدی یەکێکە لەکۆنترین ئایینەکان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. کرۆکی دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ 2000 ساڵ پێش زایینی مەسیح. ئایینی ئێزیدی لەناو ئایینە جیهانییەکاندا دانی پێدا نەنراوە، چونکە بەجۆرێک لەجۆرەکان نکۆڵی لەبوونی تاکخوایی دەکات و زیاتر گرنگی دەدات بەسروشت.
ئێزیدییەکان خۆیان بەسەرەکیترین ئایینە تەوحیدییەکان دەزانن، ئێزیدی بڕوایان بەتەکخوایی هەیە و خۆیان بەیەکەمین خواپەرستانی جیهان دەزانن. پێیان وایە لەجیهاندا خودایەکی خێر و خودایەکی شەڕ بوونی نییە، بەڵکە تەنها یەک خودا بوونی هەیە کە هەم خێرە و هەم شەڕ. دوو جەمسەربوونی سرووشت، چاکە و خراپە، نور و تاریکی لەسروشتی مرۆڤیشدا هەیە. کەواتە هەر ئێزدییەک هەڵگری هەر دوو لایەنەکەیە، کە رەنگدانەوەی دوو جەمسەربوونی سروشتە وەک رۆژ و شەو، مانگ و خۆر. کەواتە ئێمە دەڵێن هیچ خوایەکی خراپ یان بوونەوەرێکی نگریس بوونی نییە کە مرۆڤ بەرەو خراپە رێنوێنی بکات و هەموو شتێک پەیوەندیی بەخودی مرۆڤەوە هەیە.”
ئەمجۆرە تێڕوانینە نکۆڵیکردن ناگەیەنێ لەبوونی خودا، بەڵکو جۆرێکە لەتێڕوانینی پڵۆرالیزمانە کە بوونی خوا لەجیهان و شتەکانی ناو سرووشتدا دەسەلمێنێ. هەروەها دەرباەرەی پیرۆزبوونی خۆر لەناو ئێزیدییەکاندا “دەڵێن هێمای پیرۆزی خوا خۆرە. خۆر بۆ ئەو کەسانەی پەیڕەوی لەمەلەک تاوس دەکەن، نیشانەی نورە و ئەگەر سەرپێچیشی لێ بکرێت ئەوا ئاگرێک دەیانسوتێنێ”. سەبارەت بەمەلەک تاوس دەڵێن “تاوس مەلەک یەکێکە لەناوەکانی خودا. بەر لەدەرکەوتنی ئایینەکانی جیهان، خۆر سیمبۆلی خوا بوو و هێماکەشی تاوس بووە. ئەم بڕوایە هێشتا لەناو ئێزدییەکاندا ماوەتەوە.” هەندێک کەس ئێزیدییەکان بەشەیتان پەرست دەزانن، بەوتەی شارەزایانی ئایینی، هۆکاری ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ مەلەک تاوس کە شەیتانە. بەڵام بەوتەی جەمال نەبەز نوسەر و زمانناسی کورد، رای وایە کە وشەی تاوس ریشەیەکی یۆنانی هەیە کە ئەو وشەیەش واتە زئۆس یان نئۆس کە مانای خودا دەگەیەنێ.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر