یکشنبه، اسفند ۲۰، ۱۳۹۱

شۆفیری زمان پیس





رۆژێک لە گەڵ هاورێیەکم لە زانکۆ بەرەو ماڵەوە دەگراینەوە، لە ناکاو ماشینێک لە
کۆڵانێکدا بە خێرایەکی زۆر هاتە دەرێ، ئەگەر هاورێ یەکەم زۆر هوشیار نەبایە و لە کاتی خۆی پێی لە سەر تۆرمز دانەنابایە روداوێکی ناخۆش دەقەوما. هەرچەند کەمێک ئێمە شلەژاین و ئوتۆمۆبیلی هاورێکەم کەمێک خشا، بە خۆشحاڵیەوە ئێمە هیچمان لێ نەهات، بەڵام شۆفیری ئوتۆمۆبیلەکەی دیکە سەری لە پەنجەرەکەدا دەرهێنا ، زۆرقسەی ناخۆش و جنێووی بە هاورێ یەکەمی دا و زۆری بە سەرماندا قیژاند، بەڵام هاورێیەکەم هیچی نەگوت، تەنیا بزەی دەهاتێ!
دوایی کە دووبارە ورێ کەوتین ، پرسیارم لێکرد کە بۆچی تۆ لە وڵامی ئەو هەموو قیژە و جنێودانی ئەو کابرایە هیچت نەگووت.
هاورێیەکەم بە بزەیەک وڵامی دامەوە و گوتی:" هێندێک لە کەسەکان وەک ماشێنی زبڵ وان، پڕ لە کینە ، حسادت ، رق و نائومێدین. کاتێک دەروونیان پڕ دەبێت لە زبڵ و خاشاک ، پێویستیان بە شوێنێکە کە دەبێت خشت و خۆڵەکانی دەروونیان خاڵی بکەن. هێندک لەو کەسانە دەیان هەوێت بە سەر تۆیدا خاڵی کەن.کەسێک کە تەواو وجودی تۆرەیی دایگرتووە، نەخۆشە! نەخۆشێکی دەروونی. تۆ کەسێک کە نە خۆشیەکەی وەک پەتا وایە و خەڵکانی دیکە لێی دەگرنەوە، ناچی بە دار لێی بدەی و پێی بڵێی بۆچی تۆ نەخۆشی؟ یان دەبێت بەزەیت پێی دابێتەوە و یان ئەوەی کە دەبێ دوور کەویەوە لێی تا کو تۆش ئەو نەخۆشیەی نەگریەوە و دوایی بڵاوی کەیتەوە بۆ ئەو کەسانەی لێتەوە نزیکن یان هاورێن یا خزم و هاوکارتن.
تەنیا پێبکەنە، وێلی کەو، ئارەزو و هیوای باشی بۆ بخوازە و لێی دوور کەوە و لە بیری خۆتی بەرەوە و ئیزنی پێ مەدە کە رۆژ و شەوت لێک تێکدا."

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر