ته‌مه‌دونی مێزۆپۆتامیا«نێوئاوان»، هیتیه‌کان، هۆریه‌کان، کاردۆخیه‌کان، میتانیه‌کان،
ساسانییه‌کان و... هه‌روه‌ها ئایین گه‌لی جۆربه‌جۆر له‌م زێده پان و گه‌وره‌یه هه‌بووه
و هه‌یه، وه‌کوو( میترائیسم «ئایینی په‌ره‌ستشی خۆر»، مه‌زدائیسم «ئایینی زه‌رده‌شتی»،
یه‌هوودیه‌ت(جۆڵه‌که)، ئیسڵام، ئێزه‌دی، یارسان«ئه‌هلی هه‌ق»، سارایی، شه‌به‌ک، عه‌له‌وی،
هه‌قه و... هتد. ئه‌مانه ئه‌م هه‌موو ڕاستییه بۆمان ڕوون ده‌که‌ن که گه‌لی کورد
له رۆژهه‌ڵاتێ ناڤێن، خاوه‌نی شارستانیەتێکی ده‌ێژ و لە مێژینه‌یه.
دانیشتووانی قه‌راخی داڵاهۆ، به هۆی ئه‌وه‌ی که ئایینێکی جیاوازیان هه‌یه،
هه‌روه‌ها به هۆی ئه‌وه‌ی که له زۆزان و
داوێنی چیا ده‌ژێن، فه‌رهه‌نگ و زمانی ئه‌م گه‌له تا به ئێستا تووانیویه‌تی
خۆی بیپارێزێت و له ژێر کارکردی زمان و ئه‌دبیاتی بێگانه ده‌رباز ببێت و ببێته پاڵپشت
و پێناسه‌ی ئه‌م گه‌له.
ئایینی ئه‌م گه‌له ناسراوه به(یارسان) واته:(یار + سان)، یار به مانای
هاوڕێ و هه‌ڤاله و هه‌روه‌ها به مانای یه‌زدانیشه؛ سان له زمانی کۆنی کوردی دا
به سولتان یان گه‌وره ده‌ڵێن که مانای ئه‌م وشه ده‌بێته (یاری سولتان)، هه‌ڵبه‌ت
وشه‌ی سان هێشتا له نێوان خه‌ڵکی کورددا هێشتا به کار ده‌چێت.
شێوه‌زار و ئاخافتنی گه‌لی یارسان، هه‌ر به زاراوه‌ی که‌ڵهوڕییه. جێگه‌ی باسه
که بڵین زمانی ئه‌ده‌بی و مێژینه‌ی گۆرانی(هه‌ورامی) بووه، به‌ڵام ئێستا ته‌نیا
له‌و ناوچه‌دا، دوو گوندی مه‌زنی (بان زه‌رده) له رێژاو و (گه‌وره‌جوو) له گاواره
سه‌ر به باژێڕی کرن ماون، که ئه‌م دوو گونده هێشتا به زاراوه‌ی گۆرانی قسه ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها کتێبی ئایینیانیش هه‌ر به‌زارواه‌ی گۆرانیه و نزا و پارانەوەشیان بە
زمانی کوردییە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر