سه‌شنبه، شهریور ۰۹، ۱۳۹۵

بۆ دەرباز بوون لەو دۆخە!!!؟؟؟




رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەتا دێت هاڵۆزتر دەبێت و  هاوکێشە سیاسییەکان دەگۆڕدرێن. بە نزیکبوونەوەی تورکیا لە رووسیا، ئێران، سوریاو ئیسرائیل و چوونەناوەوەی بە شێوەیەکی راستەوخۆ بۆ ناو خاکی سووریا، گۆڕەپانی شەڕ لە ناو سووریادا تا دێت گەرمتر دەبێت.
من زۆر کەم حەزم بە نووسینی بابەتی سیاسییە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ماوەیەک وەک رۆژنامەنووس و هەروەها بەرپرسی بەشی هەواڵ و سیاسەتی کەناڵێکی ماهوارەییدا کارم کردووە، هەمیشە خوێندنەوەی هەواڵی سیاسی بۆتە بەشێک لە ژیانم. بەپێی ئەو خوێندنەوەی بۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوینم هەبووە، لە زۆر کاتی چارەنووسسازدا بابەت یان هەڵوێستی خۆم دەربریوە. لە هێندێک کاتدا پێشبینی زۆر باردۆخم کردووە کە چاوەڕوانکراو بووە. تاکو ئێستا ئەو پێشبینییانەم کە لە وێبلاگەکەشمدا ئارشیڤ کراون، لە سەدا هەشتای هاتوونەتە دی بە تایبەت دوای دروستبوونی داعش و هاتنەناوەوەی هێزی هاوپەیمانان بۆ ناوچەکە بە شێوەیەکی ئەکتیڤ.
لێرەدا دەمهەوێت ئەو هەڵوێست و پێشبینیانەی خۆم بۆ میژوو بخمە روو کە لە داهاتوویەکی نزیکدا لە ناوچەکەدا روو دەدەن:
بە قووڵبونەوەی کێشەکانی سووریا و گۆڕانکاری لە هاوکێشەکانی رامیاری لەو ناوچەیەدا، وڵاتی چینیش بە شێوەیەکی راستەوخۆ پەڵکێشی ئەو شەڕە دەکرێت و هاوکێشەکان زیاتر بەرەو ئاڵۆزتربوون دەچن.
داعش، لە ئەگەری لە ناوچوونیدا، پەنا بۆ هەر شتێکی مومکین دەبات ئەگەر کیانی بکەوێتە خەتەر و مەترسییەوە. بەهۆی ئەوەی لەو ماوەیەدا دەستەڵاتێکی فراوانی هەبووە بەسەر ناوچەیەکی پڕ داهات تاکو ئێستا بە ملیاردها دۆلاری بۆ رۆژی تەنگانە خستۆتە لاوە. لە ئەگەری زەختی ئیتیلافی ناو دەوڵەتیدا بۆ سەر کیانەکەیان، ئەوە دوور نییە کە داعش بیر لە چەکی کۆمەڵکوژ وەک بۆمبی ئەتۆم بکاتەوە .
ئیرانیش زیاتر هان دەدرێت کە بیر لەو وزە بکاتەوە و هاوسەنگی لەنێوان خۆی و رەکابەرە ناوچەیەکەی بپارێزێت، لە ئەگەری دەستڕاگەیشتنی داعش بە چەکی ناوەکی.
تورکیا خۆی خستۆتە گێژاوێکەوە کە دەربازبوونی زەحمەتە . بەو واتایە کە بەو ئیتیلاف و نزیکبوونەوەی لەو دواییانەدا و بەخشینی هێندێک ئیمتیاز، بە شێوەیەکی راستەوخۆ هاندرا بۆ ناو ئەو زڵکاوەی سووریا.... بەو کارە تورکیا هەڵەیەکی سیاسیی گەورە دەکات... هەرچەندە لە سەرەتادا دەتوانێت هێندێک سەرکەوتن ئەگەر بۆ پڕۆپاگەندەش بێت بە دەست بێنێت، بەڵام لە دوور ماوەدا زەرەری سەرەکی تورکیا دەیکات و دووریش نییە بەرەو دابەشبوون بڕوات.
ئێراق، کوشت و کوشتاری زیاتر تێدا روودەدات. شیعەکان ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان بەرفراوانتر دەکەن... لە ئەگەری لە ناوچوونی داعش لە عێراقدا، شیعەکان بەهۆی ئەوە ئەو دەسەڵاتەیان بمێنێتەوە و ئەو هاوسەنگییە تێک نەچێت. رێگە بە سەربەخۆیی کوردستان دەدەن و بەو کارەش تەنیا دەیانهەوێت کورد وەک پارسەنگ لە هاوکێشە سیاسییەکانی ئێراقدا لە خۆیان دوور بخەنەوە.

هێزە کوردییەکانی رۆژ ئاوا و باکووری کوردستان، تووشی سەرکووتی زیاتر دەبنەوە لە لایەن تورکیاوە.....بە هۆی ئەوەی تورکیا، هاوپەیمانی ناتۆیە بێباکانەئەو سیاسەتە چەوتانەی درێژە پێدەدات.... ئەگەر کوردانی رۆژئاوا بیر لە سیاسەتێکی دیکە نەکەنەوە ئەوا زیاتر ناوچەی ژێر دسەڵاتیان لە دەست دەدەن.... بە باوەری من بۆ ئەوەی پیلانی تورکیا سەر نەگرێت... یەپەگە.... ئەگەر نەشتوانێت لە گەڵ هەموو هێزە کوردستانییەکانی باشوور بگاتە گوتارێکی سیاسیی یەکگرتوو... ئەوا دەتوانێت تەواو هێزە چەکدارەکانی بخاتە ژێر هەژموونی دەسەڵاتی باشووری کوردستان.... ئەو کات بە پێی ئەوەی مەسعود بارزانی سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی باشوورە.... ئەرکێکی گرینگ و مێژووی دەخاتە سەر شانی کاک مەسعود..... هەروەها تورکیا بەرەوڕووی هاوپەیمانە سەرەکییەکەی دەکاتەوە لە ناوچەکەدا.... لە ئەگەری سەرکێشی تورکیا ئەوا.... بێگومان ئەو هاوپەیمانییە تێک دەچێت و تورکیا بەرەوڕووی کورد دەبێتەوە بە گشتی... لە ئاکامدا هێزێکی یەکگرتووی کورد دێتە کایەوە.... لەو راستایەدا پێگەی سیاسی کورد لە ناوچەکەدا دەگاتە ئاستێکی بەرزتر و هاوپەیمانی نوێشی بۆ پەیدا دەبن.... لە ئەگەری سەربەخۆیی باشوور ... ئەوا دەبێتە یەکگرتنەوە و پەیوەستبوونی رۆژئاواش بەو بەشەوە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر