شنبه، مرداد ۲۸، ۱۳۹۶

تایبەتمەندییەکانی سیاسەتمدارێکی باش


یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی سیاسەتمدارێکی باش، دەبێت بە لایەنی کەمەوە بیوگرافی و مێژووی ٢٠٠ سیاسەتمداریی زیرەک و کارامەی جیهانی خوێند بێتەوە، هەروەها بە لایەنی کەمەوە مێژووی سێ هەزارساڵی گەلەکەی بە باشی بزانێت .

دەگێرنەوە :"کاتیک گاندی دەیویست فریای کۆبونەوەیەک بکەوێت کە بریار بوو سەبارەت بە مافی گەلەکەی لە بەرانبەر بریتانییەکان وتەیەک پێشکەش بکات، کەمێک دوا کەوت لەو شەمەندەفەرەی کە گاندی دەیویست سواری بێت ، بۆیە گاندی ناچار دەبێت کە کەمێک هەلێت تا فریا بکەوێت و جێ نەمێنێت لە رێگەدا لینگێک  پێڵاوی لە پێ دەردێت و ناتوانێت بۆی بگەرێتەوە، بەڵام کاتێک دەگاتە شەمەندەفەرەکە لینگەکەی دیکەش فرێ دەداتە نیزیک ئەو لینگە پێلاوەی کە لە پێی داکەندرابوو. کاتێک گاندی دەگاتە کۆبونەوەکە، هەموو ئامادەبوان لەوەی کە گاندی بە پێ خواسی دەبینن پێدەکەنن. یەکێک لە بریتانییەکان بە گاندی دەلێت:" گاندی کوا پێڵاوەکانت. نەکا بە پێ خواسی دەتهەوێت مافی گەلەکەت بستێنیت."

دووبارە هەموو بە قاقا بە گاندی پێدەکەنین، گاندیش بە بزەوە و ئارام لە سەرخۆ تەنیا سەیری ئامادەبوانی دەکرد تاکو لە پێکەنیین وەستان. دوایی گاندی بە سەرهاتی پێڵاوکانی بۆ گێرانەوە کە کاتێک دەیویست فریای کۆبونەوەکە بکەوێت لە رێگەدا لینگێک لە پێڵاوەکانی لە پێێ دادەکەندرێ، ناچار بووم لینگەکەی دیکەش لە پێم دەربێنم تا فریدەمە نیزیک لینگەکەی دیکە تاکو ئەگەر پێخواسێک بەوێدا تێپەری ، جووتێک پێڵاوی هەبن نەک لینگێک  . بێ دەنگییەکی تەواو باڵی بە سەر  هۆڵی کۆبوونەوەکەدا کێشا.

ئەوەیە تایبەتمەندی رێبەرێکی کاریزما، کز و لاوازلە جەستەدا، بەڵام پڕ لە هەوڵ و ئیرادە بۆ رزگاری گەلەکەی . بۆ بەرژەوەندی و بەرگریی لە گەلەکەی بە پێخواسی بەدوای شەمەندەفەر دەکەوێت بێ ئەوەی پێ شەرم بێت. برسیەتی و بێ بەرگی پێ شەرم و عار نەبوو، بەڵام بە تەواو گیانی لە هەوڵی بەدیهێنانی مافەکانی گەلەکەی دابوو . تەواو گیان و دوونیای خەڵک و گەلەکەی بوو.




هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر