ئایا دەزانن کە لە
دوونیادا، بۆ هیچکات کێبەرکێی کەران ساز ناکرێت؟
دوای توێژینەوە و
لێکۆڵینەوەیەکی زۆری زیندەوەرزانان، بەو ئەنجامە گەیشتن کە ئەسپەکان لە گۆرەپانی کێبەرکێدا
لە یەک هێلدا خاردەدەن و هیچکات نابنە لەمپەر لە بەرانبەر ئەسپەکانی دیکە....
سەرەرای ئەو تایبەتمەندیەی ئەسپەکان لە کاتی
خارداندا ، هەرکاتێکیش ئەسپ سوارێک لە سەر ئەسپەکەی دەکەوێتە خوار ئەوە ئەسپەکە
پێی لێنانێت ونایشێلێت لە ژێر قاچیدا، بەڵام کەرەکان کاتێک دەچنە سەر هێڵی
کێبەرکێکە، ئەوە هیچ کات چاو و تەرکیز ناخنە سەر پێشەوەو هێڵی کۆتایی، بەڵکو تەنیا
تەرکیزیان لە سەر کەرە رەکابەرەکانی راست و چەپی خۆیانە. تەواو فیکر و چاو و
تەرکیزیان لە سەر ئەوەیە کە کەرەکانی تەنیشت خۆیان نەگەنە ئامانج .
بەو مانایە کە
تەواو هەوڵی خۆیان دەدەن کە کەرەکانی دیکە
نەگەنە هێڵی کۆتایی.
نوکتە و حیکمەتێک
کە لەو توێژینەوەدا بۆمان دەردەکەوێت ئەوەیە کە لە دوونیای رۆژانەی مرۆڤەکانیشدا
ئەو تایبەتمەندیەی کەرەکان رەنگدانەوەی هەیە . بۆ نموونە لە دوونیای سیاسەتدا هیچ
پارتێکی بەرانبەر نایهەوێت کە پارتی رەکابەری بە ئامانج بگات ئەگەر خێری گشتیشی تێدابێت بە تایبەت لە
رۆژهەڵاتی ناوەراستدا ... هەموومان ئاگاداری مانگی پێشوو بووین ئەوەی لە باشووری کوردستاندا روویدا، نموونەیەکی هەرە
بەرچاوی تایبەتمەندی ئەو کەرفامانەیە .
هەروەها ، ئەمرۆکە
بە شێوەیەکی گشتی لە زانستی بەرێوەبردندا
لەو بابەتە کەڵک وەردەگیرێت . بەو مانایە کە کەسانێک هیچیان لە باردا نییە ناتوانن
و دەزانن کە لاوازن سەبارەت بەوەی بگەنە
هێڵی کۆتایی، ئەوە دەبنە هۆی لەمپەر خستنە سەر رێگەی ئەوانی دیکە و دروستکردنی کێشە و
ئاریشە و سەرئێشە بۆ بەرانبەریان بە بەهانەی جیاواز، تەنیا لە بەر ئەوەی کە کەسانی
دیکەش نەگەنە هێڵی کۆتایی و بە هەدەف و ئامانجەکانیان نەگەن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر