یکشنبه، تیر ۱۲، ۱۳۹۰

ماهییەت و هۆکارەکانی بێ شعوری



بەشی سێیەم:
ئەگەرچی دوو بێ شعور لە ژێرچارەسەری و دەرمان دابن بە مەبەستی دوورکەوتنەیان لە نەخۆشیەکەیان، لەوانەیە سەبارەت بە پێناسەی نەخۆشیەکەیان رای جیاوازیان هەبێت ئەوە شتێکی سروشتییە، بەڵام هەر دووکیان لە سەر ئەوە کۆکن کە بێ شعورن و دەتوانن بیر و را ئاڵوگۆر بکەن. هۆکار و خاڵی لێکچو لە ناو بێ شعورەکان  زۆرن کە ماهییەتی بێ شعورەکان پێکدەهێنێت.
بێ شعورەکان نابێت سەبارەت بە بێ شعوریان لۆمە بکرن و لە کۆمەڵگە دوور خرێنەوە، بەڵکو دەبێت دەرمان بکرێن بۆ ئەوەی لەو نەخۆشیە دوور کەونەوە.
زۆر کەس ئەو نەخۆشیە لە رێگەی  دایک و باوکی دیگرێتەوە، هێندێک کەسیش خۆی تووشی ئەو نەخۆشیە بووە چا چ ژن بێت یان پیاو کاتێک دەچنە ناو پرۆسەی ژیانی هاوبەشەوە یەکتر دووچار دەکەن. بێ شعوری وەک ڤایرۆسێک وایە کە ئیمکانی گرتنەوەی کەسێکی دیکە بەو ڤایرۆسە زۆرە.
زۆر کەس حەز دەکەن بێ شعور بمێننەوە، چونکە لەو رێگەوە زوتر دەگەنە مەبەست و ئارزوەکانیان.
بۆ نموونە رۆژنامەنووسێکی تازەکار لە سەرەتای دەست بەکار بوونی زۆر رێز لە خۆی و دەوروبەری دەگرێت،بەڵام کاتێک ناوی دەرکرد ئەوە خۆی لێدەگۆرێت بۆ ئامادەکردن و وەرگرتنی هەواڵێک چەند کەس ژێر پێ دەخات بۆ ئەوەی یەکەم کەس بێت کە ئەو هەواڵە وەردەگرێت.
کەسێکی بێ شعور هەوڵدەدات کە بە زاڵبون بە سەر کەسانی دیکە کارەکانی خۆی بە وان ئەنجام دات، ئەو هیچکات کێشەیەک بۆ خۆی چارەسەر ناکات، بەڵکو تەنیا کارێک کە لە دەستی دێت ئەوەیە کە کێشە و ئاریشەکانی خۆی بە  بخاتە ئەستۆ و کەمکاری کەسانێکی دیکە.
بە کورتی:
·        کەسانی بێ شعور حەز دەکەن کەمکاری وهەڵە و شکەستەکانی خۆیان بخنە ئەستۆی کەسانی دیکە.
·        لە کار و باری کەسانی دیکە خۆتێهەڵدەقوتێنن.
·        لە هەڵە وشکەستی خەڵکانی دیکە خۆشحاڵ دەبن، چونکە دەتوانن لەو رێگەوە پاساو بۆ شکەست وهەڵەکانی خۆیان بێننەوە.
·        جۆرێک مامەڵە وهەڵس وکەوت دەکەن کە وادەزانن خەڵکان و کەسانی دەوروبەریان قەرزداریانە.
·        جۆرێک یارمەتی کەسانی دیکە دەدەن، کە کەسی بەرانبەریان هیچکات داوای یارمەتیان لێ نەکاتەوە.
·        بێ شعورەکان باوەر بەخۆبویان زۆر زیاترە لە کەسانی نۆرماڵ. بۆ نمونە  ئەگەر مەلەکەی بریتانیا بۆچاودێری زیندانیانی وڵاتەکەی سەردانی یەکێک لە زیندانەکان بکات، ئەگەر رێگەی کەوتە ژوری کەسێکی بێ شعور ، ئەوا ئەو کەسە زۆر خۆشحاڵ دەبێت و دەڵێت کە مەلەکە خۆی تایبەت بۆ سەردانی من هاتووە.
بێ شعورەکان:
·        زۆر لە خۆ رازین.
·        باوەریان وایە کە لە لایەن خوایەوە ناردراونە سەر عەرز و بونەوەرێکی دەگمەنی خوان.
·        بیر ورایان وایە کە لە لایەن خواوە وحی و ئیلهامیان پێیە و هەر کەسێکیش کە پێچەوانەی بیر و بۆچونی وان بجۆڵێتەوە سەزا دەدرێن.
·        لە خەرجکردنی پول وپارەی خەڵکانی دیکە پسپۆرن.
·        هەر کارێک یان بابەتێک کە بروژێندرێت ئەوا خۆ تێهەلدەقوتێنن و وا نیشان دەدەن کە ئاگاهیان بە سەر هەموو شتێک دا هەیە.
·        عاشقی ئەوەن کە کارێک بکەن کە کەسانی دەوروبەریان وەک مار پێچ بخۆن.
·        باوەریان وایە کە ئەوان هەرگیز هەڵە ناکەن.
·        هەمیشە کەسێک دەدۆزنەوە کە هەڵەکانی خۆیان بخنە ئەستۆی ئەو.
·        چاوەروانی ئەوەیان هەیە کە ئەگەر ناپەرسترێن، بەڵام دەبێت زۆر بە جوانی پێان هەڵبگوترێت.
·        باوەر بەخۆ بوونی خۆیان بە بچوکردنەوە و بێرێزیکردن بە خەڵکانی دیکە بە هێز دەکەن.

بێ شعورەکان دەتوانن کەسانی دیکە سەرکۆنە کەن ، بەڵام کەس ناتوانێت ئەوان سەرکۆنە و لە زەوقیان دات، مەگەر بێ شعورێکی گەورەتر لە خۆیان.
بێ شعورەکان نسبەت بە هەموو شتێک حاڵەتێکی هێرشبەرانەیان هەیە تەنانەت لە وتنی رەستەی خۆشم دەوەی. زۆرتر کاتەکانیش ئەو کاتانەن کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دەکەم.
·        کاتێک بەیانیان لە خەو هەڵدەستن.
·        کاتێک کە هەست بکەن کۆنترۆلیان بە سەر خەڵکانی دەوروبەریان کەمتر بۆتەوە.
·        کاتێک لەوان رەخنە بگیرێت.
کەسێکی بێ شعور عاشقی زۆر قسەکردنە، بەتایبەت سەبارەت بە خۆیان. بێ شعورەکان خۆیان لە هەر شتێک کە بەرپرسیاریەتی بخرێتە سەر شانیان بە تایبەت لە هەڵەکانیان خۆیان دەدزنەوە.بۆ نموونە سیاسەتمدارێکی بێ شعور هیچ باکی نییە کە قسەکانی چەند جار بگۆرێت تا جێگەی دڵخوازی خەڵک بن.
باشترین کات بۆ کەسێکی بێ شعور ئەو کاتەیە کە بۆ پلان و بەرنامەیەک پرسی پێ بکەیت، ئەو وا خۆی نیشاندەدات کە ئاگاداری هەموو شتێکە و جۆرها رێگەت پێ نیشاندەدات.لە حاڵکدا تەنیا قسەکانی بەدەردی خۆی دەخوا بۆ کەسی بەرانبەری ماندوکەرە.
کاتێک کەسێکی بێ شعور دەیهەوێت پیوەندی بە کەسێکەوە بگرێت:
·         خۆیان گەورە نیشان دەدەن.
·        عیب و لۆمەی کەسانی دیکە دەکەن.
·        ئەوەی کە دەیڵێن باوریان پێی نییە، تەنانەت  لە مانای قسەکانی خۆشیان ناگەن.
·        بۆ پارێزگاریکردن لە خۆیان درۆ دەکەن.
·        بۆ ئەوەی کەسایەتی کەسێکی دیکە خەراپ بکەن درۆ دەکەن.
·        هەرگیز بیر وبۆچونی کەسێکی دیکە وەرناگرن و پرس بە کەس ناکەن، مەگەر کە بی هەوێت راو بۆچونی وان بدزێت.
بێ شعورەکان لە گوێگرتندا ماموستان، ئەوان لە دۆزینەوەی خاڵە لاوازەکانی هاورێ و کەسانی بەرانبەریان پسپورن بەو مەبەستە بتوانن لە کاتی گونجاوی خۆیدا بەکاری بێنن و سوئیستیفادە بکەن.
بێ شعورەکان هەمیشە پێیان خۆشە خۆیان لە لوتکەی چیا بن و کەسانی دیکە لە خوارەوەی دۆلی چیاکە بن، بەڵام ئەگەر کەسێک ویستی لەوانەوە سەرتر بێت ئەوا  دڵی وان دەشکێنێت. ئەوەی خەراپە بە سەری دێنن.
هەڵس وکەوتی بێ شعورەکان سەبارەت بە سێکس:
·        ئەوان پیوەندی سێکسیان هەیە، بەڵام چێژی لێوەرناگرن.
·        ئەوان پیوەندی سیکسیان هەیە، بەڵام ناهێڵن شەریکی ژیانیان چێژی لێوەرگرێت.
·        ئەوان پیوەندی سێکسی وەک ئامرازێک بۆ زاڵبون بەسەر شەریکی ژیانیان بەکار دەهێنن.
·        لە گەڵ خەیانەتکردن بە شەریک ژیانیان کێشەیەکیان نییە.
بێ شعورەکان پێیان خۆش نییە لەو شتانەی لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دەدەم  لە گەڵ کەس بەشدار و شەریک بن:
·        هێز.
·        پوڵ وپارەیان.
·        پێ هەڵیاگوتن.
·        کات.
·        ساتەکانی خۆشی وسەرکەوتن.
·        سەرنجی کەسانی دیکە.
·        هەل و هاورێیەتی.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر