شنبه، تیر ۲۵، ۱۳۹۰

جۆرەکانی بێ شعوری



بەشی چوارەم:
نەخۆشی بێ شعوری لە رووی فەرهەنگیەوە ، زۆر رووی کەسانی بێ شعور دەردەخات، بەڵام بەداخەوە ئەو سەرچاوانەی کە سەبارەت بە بێ شعورەکان نووسراون تەنیا بێ شعوری تەواو عەیاریان بە ئێمە ناساندووە، لەم بەشەدا جۆرێک لە بێ شعوریتان پێ دەناسێنم بەو هیوایەی بتوانم لە بابەتەکانی دیکە تیشک بخمە سەر هەموو جۆرەکانی دیکەش.
بێ شعوری کۆمەڵایەتی یەکێک لەو جۆرە بێ شعورانەیە کە زۆر کەم قسەی لەسەر گوتراوە و نوسراوە، چونکە ناسینی ئەم جۆرە بێ شعورە زۆر ئاستەمە نسبەت بە بێ شعورەکانی دیکە.یەکێک لە هۆکارەکانی ئەوەی کە ئێمە ناتوانین ئەم جۆرە بێ شعورە زوو بناسین ئەوەیە کە ئەو بە زیرەکی خۆی ئەدای مرۆڤە نۆرماڵەکان دەردێنێت. ئەوان بە زیرەکی خۆیان لە پشت ئاداب و نەریتی کۆمەڵایەتیەکاندا دەشارنەوە.
لێکۆڵینەوەکانی دوکتۆر خاویێر ئەوە دەردەخات کە کۆبونەوە و داوەتی خزم و کەسانی ناسیاو باشترین بارو دۆخ بۆ بێ شعورەکانی ئەم جۆرە دەرەخسێنێت، بە تایبەت ئەو داوەتانەی کە پورو مام و خاڵ و...هەموو کەسانی خزم لە دەوری یەک کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی دوای ٢٥ ساڵ یەکتر ببینن . ئەم جۆرە داوەتانە لە ئاکامی بڕیاردانی یەک یان دوو بێ شعوری بێکارە کە گەیشتونەتە ئەو نەتیجەیە کە خزمان دوای ئەو هەموو ساڵە لە دەوری یەک کۆکەنەوە. هەمووشیان دەزانن کە خزمان دوای ئەو هەموو ساڵە بۆ لە دەوری یەکتر کۆ نەبوونەتەوە، بەڵام هیچکام غیرەت و شەهامەتی ئەوەیان نییە کە هۆکارەکەی دەرببرن، دوای ئەوەی کە هفتا یان هشتا کەس کە هیچ خاڵێکی هاوبەشیان نییە بێجگە لە رق و کینە ، ئەوە پێکەوە کاتی پشوەکانیان بە شێوەیەکی زۆر نارەحەت و ناخۆش دەبنە سەر بۆ ئەوەی هەستی بەهێزبوون بەو دوو بێ شعورە کە بەرنامەی ئەو داوەتەیان دروستکردوە بدەن.
نمونەیەکی دیکە لەو بێ شعوریە ئەو کاتە دەردەخرێت کە جەژنی سەری ساڵ یان  جەژنی لە دایکبوونێک بۆ کەسێک بەرێوە دەبن ، بۆ نموونە :کەسێک کە زۆر حەزی لێیە کە جەژنی لە دایکبوونی بۆ دایک یان باوکی بگرێت و لە تەواو خزم و کەس و کاریش چاوەروانی هەیە کە لەو رێ و رەسمەدا بەشدار بن ئەگەر لە وڵاتێک یان شارێکی زۆر دوریش بن. ئەگەر ئەو کەسە نەهات ئەوە لە کاتی بەرێوەبردنی رێ ورەسمەکە بە دەنگی بەرز هاوار دەکات و دەڵێت: ئەی کە چەن خۆش بوو فلان کەسیش لێرا بایە.ئەوانە هەموو نمونەی کەلاسیکی بێ شعورین، بێ شعورێک کە میوانداریەکی ئاوا رێک دەخات، کەسانی دەورو بەری ناچار دەکات کە ئەو کارانەی  کە بە زەوق و لە بەرژەوەندی ئەودان ئەنجام بدرێن، لە راستیدا بە دوای سەڵماندنی هێز و قودرەتی خۆیەتی.
لەو جۆرە رێ و رەسمانەدا ئەگەر کەسانی دەورو بەری بە قسەی خۆش ئامادەی هاوکاری نەبوون ئەوە بە هەرەشەکردن یان فشار خستنە سەریان ناچاریان دەکات مڵ کەچ کەن. بۆ نمونە بێ شعورێک، ئێوە بەو شێوەیە ناچار دەکات کە لە جەژنی لە دایکبوونی باوک یان دایکی بەشدار بن و هەمووشیان ناچار دەکات کە پوڵ و پارەکەیان دانێن بۆ ئەوەی کادوێک زۆر باش بۆ پێرە پیاوێک لە لاقی لە سەر لێوی گۆریەتی بکرن. ئەگەر کەسێک ئەو کارە نەکات  لۆمە و سەرزەنیش دەکرێت.ئەگەر ئەو کەسە بەتەنیاش کادوێکی بۆ هێنابێت.
بێ شعوری کۆمەڵایەتی بۆیە دەتوانێت پێشرەفت و بەرەو پێشەوە بچێت چونکە قوربانیەکانی بێ شعوری کۆمەڵایەتی بە حەز و خۆشەویستی خۆیانەوە مڵ بۆ ئەو کارەی وان رادەکێشن و بارو دۆخەکە تەحمموڵ دەکەن. هۆکارێکی دیکەی بەرەو پێشەوەچونی بێ شعوری کۆمەڵایەتی ئەوەیە کە زۆریەک لە کەسەکان ئەوەیان پێ قەبوڵ ناکرێت کە لەگەڵ بێ شعورێک هەڵس وکەوت دەکەن چونکە لەوانەیە هەست بە بچوکبونەوە بکەن و یان لە ترسی ئەوەی هەستی بەرانبەریان بریندار کەن ، سەرەرای ئەوە زۆر کەسی نۆرماڵ و ئاسایی تاقەتی ئەو کێشە و دەردەسەریان نییە کە لە گەڵ کەسێکی بێ شعور خۆیان دەرگیر کەن. ئاکامی هەموو ئەو شتانە دەبێتە هۆی ئەوە کە بێ شعوری لەو جۆرە زۆرتر لە کۆمەڵگادا رەگ داکوتێت و بارودۆخی بێ شعورەکانی لەم چەشنەش باشتر جێگیر بێت.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر