شنبه، مرداد ۰۱، ۱۳۹۰

٩٢ کەس قوربانی رق و کینە و دەمارگرژی لاوێک


ژمارەی کوژراوانی  رووداوەکانی دوێنێی نۆروێژ گەیشتە ٩٢ کەس. ٧ کەسیان لە ئاکامی تەقینەوەکەی ناوندی شاری ئۆسلۆ و ٨٥ کەسیش لە ئاکامی تەقەکردنی لاوێکی ٣٢ ساڵە لە دورگەی ئوتۆیا.
ئێوارەی دوێنێ لاوێکی نۆروێژی لە جڵ و بەرگی پۆلیسدا تەقەی لەو لاوانەکرد کە ئەندام بوون لە پارتی سوسیاڵ دێموکراتی نۆروێژ کە بۆ گەشت و بەسەربردنی کاتی هاوینەیان چوبونە دورگەیەکی ئەو وڵاتە. زۆریەک لەو لاوانە لە ترسی تەقەی ئەو کەسە خۆیان خستە ناوی ئاوی دەریاوە بۆ ئەوەی گیانیان بپارێزن، بەڵام بە پێی راپۆرتی پۆلیسی نۆروێژ زۆریان بەو هۆیەوە خنکاون.
سەرۆک وەزیرانی نۆروێژ Jens Stoltenberg  کاتژمێر ٨ی بەیانی ئەمرۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی دا گوتی: نۆروێژ لە جەنگی جیهانی دووەمەوە تا کو ئێستا کارەساتێکی لەو شێوەیەی بە خۆیەوە نەدیتووە. بەرێزیان، ئەو رووداوەی بە کارەساتێکی دڵتەزێن و سەرسورهێنەر لە قەلەمدا. ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە دورگەی ئوتۆیا بەهشتی وڵاتی نۆروێژە ،بەڵام ئێستا بۆتە قەسابخانە و جەهەنەمێک بۆ گەنجەکانی ئێمە. هەروەها سەرۆک وەزیرانی نۆروێژ جەختی لە سەر بەرەوپێشبردنی پرۆسەی دێموکراسی لە وڵاتەکەی کردەوە و گوتی: ئەو جۆرە کردوە ترسەنۆکانە پێش بە هەوڵەکانمان لە پێناو گەشەسەندنی بیری ئازادی ودێموکراسی ناگرن و چۆکمان پێدانادەن.
پۆلیسی نۆروێژ کەسێکی تاوانباری بەو کردەوانە  بە ناوی Anders Behring دەستگیر کردوە، ناوبراو کەسێکی ناسراوە بە دژی پەنابەر و موسلمانان. لە وێبسایتەکەیدا، ئەو چەندین جار رەخنەی توندی سەبارەت بە دانی مافی پەنابەری بە موسلمانان ئاراستەی حکومەتی نۆروێژ کردوە ، سەرەرای ئەوش نارەزای خۆشی دەربارەی هەوڵەکانی وڵات سوئید بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیانەی موسلمان ومەسیحی نەشاردۆتەوە ورەخنەی خۆی ئاراستەی بەرپرسانی ئەو وڵاتەش کردووە.

۱ نظر:

  1. weirai parosh bon bo kwshtni ensanakan,balam khoa la jegai hagh danishtwa

    پاسخحذف