جمعه، مرداد ۰۳، ۱۳۹۳

کرانەوەی دوزەخێک بەرەو رووی خەڵکی رۆژهەڵاتی ناوەراست!!!؟؟؟؟


 لە و کاتەی داعش ناوچەیەکی بەرفرەوانی عێراقی خستە ژێر رەکیڤی خۆیەوە، راگەیاندنە ناوچەیی و جیهانییەکان بەشێک لە هەواڵەکانیان تایبەت کردووە بە رووداوەکانی ئەو باردۆخە کە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراستی گرتۆتەوە . هێندێک لەو هەوالانە راستەو خۆ یان ناراستەوخۆ گاریگەریەی دەخاتە سەر بینەر یان بیسەر . پرسیار ئەوەیە بۆ داعش لەو کاتەدا بەو هێزەوە سەر هەڵدەدا!!!!؟

بە بیرو باوەری من داعش لە دایکبووی ئەو رووداوانەیە کە ماوەیەکە ناوچەکە ی گرتۆتەوە، بەڵام داعش لە مێژە لەو ناوچەیەدا بوونی هەبووە و تشکیلاتێکی بەهێزیشی لە ناو ئەو نەتەوانەدا کە بە موسلمانی سونی مەزهەب دەناسرێن بنیات ناوێ . ئەوانە هاتوون تا رۆژهەڵاتی ناوەراست بۆ ١٤٠٠ ساڵ لەوە پێش بگەرێننەوە.

داعش لە پرۆسەیەدا تەنیا نییە، بگرە پشتیوانییەکی  شاراوەی بەهێزی نێودەوڵەتی لە پشتە ، هەر ئەو نەتەوە و دەوڵەتانەی کە دەستیان هەبوو لە بە دەسەڵات گەیشتی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئێستا هەر ئەو دەوڵەتانەشن کە دەیان هەوێت بۆ کۆنترۆڵکردنی جڵەوی رژیمی ئێران، داعش بکەنە هێزێکی ناوچەیی لە رۆژهەڵاتی ناویندا.

بێ گومان ئەو شەرە تازە دەستیپێکردووە و سەرەتاییەتی! ئەوان هاتونەتە ناوچەکە بۆ ئەوەی بمێننەوە ، رۆژ بە رۆژیش هیز و دەستەڵاتیان بەرفراوانتر دەکەن،  ئەوەش بە هەڵخلەتاندنی ئەو گەنجە موسلمانانەی کە تەنیا بە ئیحساس بیر دەکەنەوە .
من لێرەدا نامهەوێت بچمەە بنچ و بنەوانی ئەو بابەتە، تەنیا دەمهەوێت بە کورتی ئاماژە بەوە بدەم کە کوردستان لە مەترسیدایە!!
  مە ترسییەک ئەگەر کورد یەکرێزی خۆی نەپارێزێت ئەوە رووداوی ماڵوێرانکەر رووبەرووی گەلی کورد دەبێتەوە . بۆ نموونە ئەگەر کورد بە تایبەت لە باشوور، ژیرانە مامەڵە لە گەڵ ئەو پێشهاتە سیاسیانە نەکات ، دوور نییە هەموو ئەو دەسکەوتانە کە بە خوێن بەدەست هاتوون ، لە دەست بدات.  کورد ئێستاکە هێزێکی ناوچەکەیە و نابێ ببێتە دار و دەستی وڵاتانی دراوسێ بۆ پاراستنی بەرژەوەندی ئەو وڵاتانە.

 پێشبینی من بۆ ئەو رووداوانە ئەوەیە :

1.  دوژمنانی کورد ،ئێستاکە لەوەی کەرکوک جارێکی دیکە بخرێتەوە ژێر رەکیڤی خۆیان نا ئومێد بوون و ئێستاکە هەوڵەکانیان ئەوەیە کە ئەو ناوچەیە لە هەرێمی کوردستان داببرێن بە هەر شێوەیەک بێت، ئەگەر تەنانەت بیکەنە هەرێمێکی سەربەخۆش.

2. داعش ئێستا لە خۆ تەیارکردندایە بۆ هەر هێرشێکی لە نەکاو، دوور نییە ئەو هێرشە لە نەکاوە بۆ سەر کوردستانیش بێت.

 3. توند و تیژییە تایفی و ئایینی پەرە دەستێنێت و دوزەخێک بە رەو رووی خەڵکی ئەو ناوچەیەدا دەکرێتەوە.

4. لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئەو توند و تیژییانە ، وڵاتانی ناوچەکەش پەلکێشی ئەو شەڕە دەکرێن.

گەلی کورد چ بکات:

1. دەبێت یەکریزی خۆیان پتەوتر بکەن، ئەگەر بکرێت بۆ ماوەیەک دەست لە هەموو دژایەتییەک دژ بە یەک هەڵگرن. یان گۆنگرەی نەتەوەیی هەرچی زوتر زیندووکرێتەوە و هێلی سوور بۆ دژایەتییەکانی ناوخۆیان دیاری بکەن.

2. ئەگەر مومکینە پارتی دێموکراتی کوردستان لە گەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیمانێکی ستراتیژی نوێ ببەستنەوە و لە یەک بەرەدا خەباتی خۆیان درێژە پێبدەن تاکو لەو قەیرانانە رزگاریان دەبێت و تووشی شەری ناوخۆیی نەهێننەوە.

3. پێ یە دە ، دەبێت واز لە سەرەرۆی بێنێت و رێگە بە پارتەکانی دیکە بدات کە بەشدار بن لە بریاری سیاسی رۆژئاوای کوردستان و پەیوەندییەکی توند و تۆلیش لە گەڵ پارتەکانی باشوور ببەستێک، چونکە زۆر دوور نییە کە ئەو پارچەیە لە ئەگەری سەربەخۆی باشوور پەیوەستی ئەو بەشە بکرێت. 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر