سه‌شنبه، تیر ۲۰، ۱۳۹۱

گەشتێک بەرەو دیاری نادیار!






گەشتێک بەرەو دیاری نادیار

فیلمێکی دیکۆمێنتیە کە وێنەی راستی ئیزەدیەکان وەک خۆی نیشان دەدات. ئیزدیەکان کوردی رەسەنن کە بەسەر چەند وڵاتدا بڵاو بوونەوە، ئیزدی یەکەمین ئایینی کوردی بووە، بەڵام دوای هاتنی ئایینی زەدەشت و ئاینەکانی دیکە پەیرەوانی ئەو ئایینە کەمبونەتەوە. ئیزدیەکان دوای هاتنی ئیسڵام بەرگریەکی زۆریان کرد بۆ پاراستنی کوڵتور و ئاینی خۆیان. ئیزدیەکان ریشەیان کوردەو بە کوردبوونی خۆشیانەوە شانازی دەکەن.
بەگوێرەی سەرچاوە مێژووییەکان، ئێزدییەکان میراتی شارستانییەتی مێژوویی میزۆپۆتامیان و هەر لەو خاکەش نیشتەجێ بوون شان بەشانی گەلانی ئێران و هیندوئێرانییەکان. ئایینی ئێزدی هەر وەک لەسەرچاوە ئێزدییەکانیشدا ئاماژەی پێکراوە، کۆنترین ئایینە لەناو گەلی کورددا. زۆرجار بەهەڵە یاخود بەهۆی لێکدانەوەی چەوت یان بەئەنقەست بەئێزدییەکان دەوترێت “شەیتان پەرست” یان “پەیڕەوانی یەزید کوڕی معاویە”، بەڵام سەرجەم ئیماندارانی ئەم ئایینە هەر دوو پێناسەکە ڕەت دەکەنەوە و تەنانەت تۆمەتی پەیڕەویی لەیەزیدی کوڕی مەعاویە دەگەڕێننەوە بۆ پڕوپاگەندەی سەردەمی سەفەوییەکان. هەروەها رژێمی بەعس و شیعە توندڕەوەکانیش لەهەوڵێکی بەردەوام دان بۆ ئەوەی ئایینی ئێزدی وەک میراتێکی “یەزید” بەخەڵک بناسێنن و لەکوردەکانیان جیا بکەنەوە. یزیدیەکان یەکتاپەرستن و “مەلەک تاوس” هێمای پیرۆزیی ئەوانە کە لەڕوانگەی خۆیانەوە، لەسەرووی هەموو فریشتەکانەوەیە. ئێزدییەکان بڕوایان بەهێزی ئیلاهی هەیە و دەڵێن پەروەردگار، خۆی بەشێوازی جۆراوجۆری مرۆیی پێشان دەدات کە هەر کامیان بەرپرسیارێتی بەشێک لەکاروبارەکانی دنیا دەگرنە ئەستۆ. ئەوەش چەندین لایەنێکی وێکچووی هەیە لەگەڵ ئایینەکانی ئاسیای دووردا. یەکێک لەو تاک و هێما ئیلاهییانەی کۆمەڵگای ئێزدی شێخ هادییە کە گۆڕەکەی لەپەرستگای ئێزدییەکانە لەگوندی لالەشی کوردستانی عێراق. مەلەک شێخ حەسەن، مەلەک شێخ فەخرەدین، شێخ شەمس، پیر حەسەن و مەلەک نەسرەدین چەندین نمونەی ترن. ئایینی ئێزدی یەکێکە لەکۆنترین ئایینەکان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. کرۆکی دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ 2000 ساڵ پێش زایینی مەسیح. ئایینی ئێزیدی لەناو ئایینە جیهانییەکاندا دانی پێدا نەنراوە، چونکە بەجۆرێک لەجۆرەکان نکۆڵی لەبوونی تاکخوایی دەکات و زیاتر گرنگی دەدات بەسروشت.
ئێزیدییەکان خۆیان بەسەرەکیترین ئایینە تەوحیدییەکان دەزانن، ئێزیدی بڕوایان بەتەکخوایی هەیە و خۆیان بەیەکەمین خواپەرستانی جیهان دەزانن. پێیان وایە لەجیهاندا خودایەکی خێر و خودایەکی شەڕ بوونی نییە، بەڵکە تەنها یەک خودا بوونی هەیە کە هەم خێرە و هەم شەڕ. دوو جەمسەربوونی سرووشت، چاکە و خراپە، نور و تاریکی لەسروشتی مرۆڤیشدا هەیە. کەواتە هەر ئێزدییەک هەڵگری هەر دوو لایەنەکەیە، کە رەنگدانەوەی دوو جەمسەربوونی سروشتە وەک رۆژ و شەو، مانگ و خۆر. کەواتە ئێمە دەڵێن هیچ خوایەکی خراپ یان بوونەوەرێکی نگریس بوونی نییە کە مرۆڤ بەرەو خراپە رێنوێنی بکات و هەموو شتێک پەیوەندیی بەخودی مرۆڤەوە هەیە.”
ئەمجۆرە تێڕوانینە نکۆڵیکردن ناگەیەنێ لەبوونی خودا، بەڵکو جۆرێکە لەتێڕوانینی پڵۆرالیزمانە کە بوونی خوا لەجیهان و شتەکانی ناو سرووشتدا دەسەلمێنێ. هەروەها دەرباەرەی پیرۆزبوونی خۆر لەناو ئێزیدییەکاندا “دەڵێن هێمای پیرۆزی خوا خۆرە. خۆر بۆ ئەو کەسانەی پەیڕەوی لەمەلەک تاوس دەکەن، نیشانەی نورە و ئەگەر سەرپێچیشی لێ بکرێت ئەوا ئاگرێک دەیانسوتێنێ”. سەبارەت بەمەلەک تاوس دەڵێن “تاوس مەلەک یەکێکە لەناوەکانی خودا. بەر لەدەرکەوتنی ئایینەکانی جیهان، خۆر سیمبۆلی خوا بوو و هێماکەشی تاوس بووە. ئەم بڕوایە هێشتا لەناو ئێزدییەکاندا ماوەتەوە.” هەندێک کەس ئێزیدییەکان بەشەیتان پەرست دەزانن، بەوتەی شارەزایانی ئایینی، هۆکاری ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ مەلەک تاوس کە شەیتانە. بەڵام بەوتەی جەمال نەبەز نوسەر و زمانناسی کورد، رای وایە کە وشەی تاوس ریشەیەکی یۆنانی هەیە کە ئەو وشەیەش واتە زئۆس یان نئۆس کە مانای خودا دەگەیەنێ.

جمعه، فروردین ۱۸، ۱۳۹۱

دەردە دڵی ژنێک!!!



ئەمرۆ بۆ گەرانی بابەتێک لە ناو پەیجەکانی ( Google (  دا دەگەرام کە بابەتێکی (باربارا دی ئانجلیس ) م دیت وسەرنجی راکێشام، لە مێژبوو لەو فکرەدابووم و بیرم پێوە مەشغوڵ بوو کە ئایا تەنیا ژنی رۆژهەڵاتی پێوەرەکانی شووکردن بە پیاوێک لە پوڵ و مەقام و ویلا و ماشێنی جواندا دەبینێتەوە.
هەرچەند ئەوە مافی هەرکەس و کچێکە کە بیر لەو شتانە بکاتەوە کە ئاسایش بە ژیانی دەبەخشێت، بەڵام ئایا ئەو شتانە بەختەوەری بۆ مرۆڤ دێنن؟
بابەتەکەی خانمی باربارا م لە بەر ئەوە، بەدڵ بوو کە دەردەدڵی خۆی بوو، وەک ئافرەتێک لە کۆمەڵگەیەکی رۆژئاوادا! لە کۆمەڵگەیەک کە بە هۆی پێشکەوتنەکانی تێکنۆلۆژی و پەرتەوازەی و تێکچوونی شیرازەی زۆربەی خێزانەکان کەسەکان وەک رۆبۆتێکیان لێهاتووە، بێ ئیحساس و و بێ هەست!!!
خانمی باربارا زۆر راشکاوانە پەردە لە سەر ئەو حقیقەتە رادەمالێت و دەڵێت: " بۆ ئێمەی ژن زۆر بە داخم  زۆریش دەردهێنەرە کە لە درێژایی مێژوودا ، لاواز و بچوکراوینەوە بە شێوەیەک کە پێکهێنانی ژیان لە گەڵ کەسایەتیەکی ناسرا و بە پلە و مەقام و دەوڵەمەند بە باشتر دەزانین وبایخی زیاتر بۆ دادەنێین.
ئێمەی ژن بە دوا ئەوەداوێلین کە شوو بە پیاوانێک بکەین کە لە ئاست پێگەی کۆمەڵایەتی وئیش و کاریان لە پلەیەکی بەرز دابن. ئێمەی ژن پێمان خۆشە کە بە کەسێک مێرد بکەین کە ماشێنێکی مودێل بالا و جوانی هەبێت، بۆ ئەوەی ئێمە لە ناویدا هەستی بە ئەرزش بوون دەستمان پێبدات، بە جێگەی ئەوەی کە ئەو هەستە دەبێت لە ناخی خۆماندا لێی بگەرێین. ئەگەرچی دوونیاش گۆراوە و بە ملێۆن ژن لە هاوکاری ئابووری مێردەکانیان شان بە شانی یەکتر خەریکن و بەشدارن لە بەرێوەبردنی ژیانیان، بەڵام بەو حاڵەش ئێمەی ژن بە شێوەیەکی لە رادەبەدەر زیاتر بایەخ دەدەینە ئەو شتانەی وەک پوڵ و ناوبانگ کە پیاو پێمان دەبەخشن. لەو نێوەندەدا ئەوەی ئێمەی ژن گوێی پێنەداین و بێ ئاگا دەمێنینەوە، رووح و هەستی  دەروونی و دڵی پیاوانە !!...

سه‌شنبه، فروردین ۰۸، ۱۳۹۱

بەرێوەچوونی کۆرێکی شیعرخوێندنەوە لە وڵاتی نۆروێژ






گروپی رۆژهەڵاتی ناوین  بە مەبەستی خزمەت کردن بە ئەدەب و کوڵتوری کورد، کۆرێکی شیعر خوێندنەوەیان بۆ سێ شاعیر ١. ناسر حسامی ٢. سامان خانقینی ٣. کوێستان عومەرزادە لە هۆڵی فرۆسێت لە وڵاتی نۆروێژ سازکرد.
سەرەتای کۆرەکە بە دەقیقەیەک بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی رێگەی رزگاری کوردستان دەستی پێکرد. دوای هەریەک لە شاعیرانی ناوبراو بەرهەمە و شیعرەکانیان پێشکەش کرد. هەر لە گەڵ خوێندنەوەی شیعرەکان هونەرمەند نەجمان سەندی بە ژەنینی موزیک جەوی کۆری شیعر خوێندنەوەکەی جوانتر رازاندەوە و چێژی زیاتری بە بەشداربووان بەخشی.
شایانی ئاماژەیە کورەکە زیاتر لە سێ کاتژمێری خایاند کە بەشێکی لەو کاتە وڵامدانەوە وخستنی بۆچونەکانی بەشدار بووانی کۆرەکە بوو.




چهارشنبه، فروردین ۰۲، ۱۳۹۱

چشمهارا باید شست جور دیگر باید دید.

ئەو ساتانە! زۆر چارەنووس سازن و کاتی هەڵبژاردنی تۆیە... دەتوانی ئەو ساڵ بکەیتە باشترین ساڵی ژیانت یان هەر ئەو رێگەریەی گرتوتە بەر درێژەی پێ بدەیت. رەستەکانم تەنیا روئیایەک نییە...ئەو شتێک زیاتر لە روئیا و خەیالێکە! ئەو چارەنووست دیاری دەکات... ئەگەر لە ساڵی رابردووت گلەیت هەیە و بیرەوەی تاڵت هەیە لێی.ئەگەر لە ژیانی ئاسایی و تیکراری ماندوو بویتە... لە گەڵ من وەرە و هاورێ بە... منیش هەر وەک تۆ دەم ویست ئەو ساڵ بکەمە باشترین ساڵی ژیانم... لە گەراندام بە دوای جوانترین ئاسمانی ژیانم کە تەیدا ئەستێرە و رۆژ و مانگ بە جوانی خۆیان دەربخەن... لە گەڵم هاورێ بە.....چاوەکانت بۆ ساتێک داخە و نیەت بکە....."ئەو ساڵمان  بە باشتری ساڵی ژیانمان داناوە". دەبینی چەند جوانە! چ دەتوانێت ئە و ئەنەرژیە مەزنە کۆنترۆڵ کات... بێجگە لە تۆ!
هاورێ! هاورێ و هاوسەفەرم بە مەترسە! جوانیەکانی ژیان چاوەروانمانن... تەنیا پێویستی بە ئیرادەی ئێمەیە. ئیرادەی ئێمەیە کە ئەنەرژیمان دەخاتە گەر و کۆنترۆڵی دەکات.... ئەگەر وایە هیچ شتێک ناتوانێت ببێتە بەربەستی سەر رێگامان! تەنیا نیەتی دەوێت....
چشمهارا باید شست جور دیگر باید دید.

یکشنبه، اسفند ۲۸، ۱۳۹۰

جێژنی نەورۆز لە روانگەی هزر و بەڵگە مێژوویەکانەوە



 بە پێی زۆربەی بەڵگە مێژووییەکان، جێژنی نەورۆز پێشینەیەکی دوورودرێژی هەیە و کۆنترین جێژنی مرۆڤە لە سەر زەوی. بە پێی ئەو لێکۆڵینەوانەی لەو بوارەدا کراون، کۆنترین مرۆڤەکانی سەر گۆی زەوی، ئەو کاتەی کە لە ئەشکەوتەکاندا ژیاون، رۆژی یەکەمی بەهاریان کردووە بە جێژن. دۆکتور مەولوود ئیبراهیم حەسەن لە وتارێکی تێر و تەسەلدا بە وردی چووەتە بنج و بناوانی مێژووەوە و بەڵگە دێنێتەوە لەسەر ئەوەیکە ئەو جێژنە هەمان جێژنی (تەمووز و عەشتار)ە، کە سۆمەرییەکان پێش ئەوەی لە ئەشکەوتەکانی کوردستان بێنە دەر و بەرەو خوارووی وڵاتی عێراقی ئێستا داگەڕێن، ئەو جێژنەیان بەڕێوە بردووە.  لە مێژووی تەبەریدا باس لەوێ دەکرێت کە عێراقی ئێستا کە مورکی عەرەبی پێوە لکاوە،پێش هاتنی ئێسلام تەنیا حیرە  کە شارێکە ئێستا لە عێراق عەشیرەتێکی عەرەبی لێبوە، ئەویش بە هۆی دوژمنکاریان هاتونەتە ئەو ناوچەیە و مافی نیشتەجێبوونیان لە پاشاکانی ساسانی کە خۆیان بە رەچەلک کوردبوون وەرگرتووە. هەروەها عەبدولخالق سەرسام لە کتێبی ئاڤێستای نەورۆزدا بە بەڵگە دەیسەڵمێنێت کە سۆمەرییەکان کوردبوون و نەورۆزیش جێژنێکی کۆنی کوردا کە هەر سەردەمەی  بە بەردەوامی بە پێی باردۆخ و هەڵ و مەرجی رامیاری و ئابووری و فەرهەنگی یادی کراوەتەوە، هەروەها لە هەر سەردەمێکدا نەتەوەی حاکم هەوڵی سرینەوەی ئەوی داوە  کە مێژووی نەورۆز لە کورد داببرێت و  بیکاتە موڵکی خۆی. بۆ نموونە شاعیری فارس (فیردەوسی) دانەری کتێبی شانامە، بنەچەی نەورۆز دەباتەوە سەر کۆنە ئەفسانەیەکی بێ بنەما، واتە ئەفسانەی کاوە و زوحاک. ئەوەی فیردەوسی باسی دەکات هیچ بنەمایەکی مێژوویی نییە. دیارە زوحاک یان (ئاستیاگ) هەبووە و دوایین پاتشای مادەکان بووە. بەڵام نەوەک ئەو جۆرەی کە فیردەوسی باسی دەکات بێجگە لە ئەفسانە لە هیچ شتێکی دیکە ناچێت. هەرچەند بەڵگەی زۆر هەن کە شانامەی فەردوسی کۆپی کراوەێک بێت لە شانامە نووسراوەکانی پێشوو بە دەستکاریەوە.
بە پێی بیرو بۆچوونی شوێنەوارناسان و مێژوونووسان کوردستان بە لانکەی شارستانیەت دێتە ئەژمار، هەبوونی ئایینە جۆراو جۆرەکان و کەمە نەتەوەکان ئەو بۆچوونە پشت راست دەکەنەوە، هەروەها سەبارەت بە جێژنی نەورۆز  بە پێی بەڵگە مێژووییەکانیش دەرکەوتووە کە جێژنێکی تەواو کوردییە و لە کوردستانەوە بە وڵاتان و ناوچەکانی دیکەی دەورووبەرماندا بڵاو بووەتەوە.
سەرەرای بەڵگە مێژوویەکان هێندێک بیروبۆچونی دیکە هەن کە بناغەیان لە سەر سروشت و هزر بنیات نەراون. ئەگەر باس لە رابردوو بکەین پێش ئەوەی تێکنۆلۆژیا بێتە ناو ژیانی مرۆڤەوە زۆر بەی نەتەوەکان لە سەر کشتو کاڵ و ئاژەڵداری ژیانی خۆی بردوە بەرێوە. کوردستانیش کە ناوچەیەکی شاخاویە و زۆربەی رووبارەکان لەو ناوچەیە سەرچاو دەگرن، نموونەیان هەرە گەورەیان، رووباری دەجلە و فوراتە . ئەو ناوچەیە ئەو رووبارانەی بە ناودا تێپەریوە میزۆپۆتامیای ناو بووە کە سەرچاوەی شارستانییەتی مرۆڤایەتی بووە، هەر وەک دەشزانین ئاوەدانی لە قەدیمدا لە کەنار ئاو و رووبارەکان بوو و پیشەی زۆر بەی خەڵکی ئەو سەردەمەش ئاژەڵدار بووە و بە دەم ئاژەڵدارییەوە کشتوکاڵی کردووە. کەوابوو گۆڕانە وەرزییەکان، لە ژیانی ئەو گەلەدا گرینگیی تایبەت بە خۆی هەبووە. بە تایبەت وەرزی زستان لە کۆندا تەمەنێکی درێژتر لە ئێستای هەبووە و ئێستاش پیاوە بەتەمەنەکانی کورد باشیان لەبیرە کە ساڵی ساڵان بەفرێکی قورس دەباری و جار هەبووە هەتا دوو مانگ لە بەهاریش تێپەڕیوە و بەفر هەر نەتواوەتەوە و عەرزی بەر نەداوە. لەو حاڵەتەدا  ژیانی گوزەرانی خەڵکی ناوخۆشتر  کردووە و خستونیەتیە چەرمەسەری و نارەحەتیەوە ئەگەر وایە، بە پێی هەموو ئەو فاکتەرانە، هەم سرووشتی و هەمیش مەنتیقییە کە کورد تەواوبوونی وەرزی تووش و سەرمای زستانی کردبێتە جێژن، هەروەها مامۆستا هێمن موکریانی جێژنی نەورۆز دەباتەوە سەردەمی ئاژەڵداریی کورد و بە تایبەتی پێی وایە ئەو رۆژە رۆژی مەڕ زایینە. لەو سۆنگەیەوە کە مەڕداری کورد،  رانە مەڕەکەی لەو رۆژەدا دەزێ کردوویەتە جێژن.
سەرەڕای ئەوەیکە لە هەندێ لە ئەفسانە کۆنەکاندا باس لەوە دەکرێ کە ئەو رۆژەی مرۆڤ بۆ یەکەم جار ئاگری تێدا دۆزیوەتەوە، دەکەوێتە ئاخر شەوی زستان و یەکەم رۆژی نەورۆز و هەموو ساڵێک ئەو رۆژەی وەک رۆژێکی  پیرۆز یاد کردۆتەوە  و بایخێکی زیاتریان داوە بە ئاگر چونکە سەرەرای ئەوەی گەرمی کردونەتەوە ، زۆر پێشکەوتنی دیکەشی بەدوای خۆیدا هێناوەتە ئاراوە. بە گشتی ئاگر لە باوەڕی کۆنی کوردەواریی خۆماندا هێمایەکی لە مێژینەیە. کەس نکۆڵی لەوە ناکات کە بەر لە هاتنی ئایینی ئیسلام کوردەکان ئیزدەی وزەردەشتی بوون. ئەوان ئاگرپەرست نەبوون. بەڵکوو ئاگر بەلایانەوە وەک هێمایەکی پیرۆز پارێزراوە.ئێستاش شوێنەواوری ئەو ئاگردانانە لە گۆشەو کەناری کوردستان داماون، کە گەورەترینیان ئاگردانێکە کەوتۆتە ناوچەی تیکاب و بە تەختی سڵێومان ناسراوە.
بە گشتی و بەراشکاوی لە کۆتایدا دەتوانم ئەوە بڵێم کە  بەپێی هەموو هێماکان نەورۆز کۆنترین جێژنی کوردە و لە کوردستانیشەوە بە ناوچەکانی دیکەی ئاسیادا بەتایبەتی بە ناوچەکانی ئێراندا بڵاو بۆتەوە و ئێستا زۆر گەل و نەتەوە هەن، خۆیان بە خاوەنی ئەو جێژنە دەزانن. لەو نێوەدا ئەوەی زیاتر لە هەموویان بە هێما و باوەڕی کۆنەوە لە جێژنی نەورۆزدا بوونی هەیە و مۆرکە مێژوویی و کەونەکانی بە روخساری ئەو جێژنەوە دیارن، کوردە.
نەورۆزتان پێرۆز بێت و هیوادارم رۆژێکی نوێ و وەرزێکی نوێ بێت پڕ لە سەرکەوتن لە ژیانی و کایە و گشت بوارەکانی هەر تاکێکی کورد لەم جیهانەدا.
سەرچاوەکان؛ ویکیپیدیا ، ئاڤێستای نەورۆز ، مێژووی تەبەری


شنبه، اسفند ۰۶، ۱۳۹۰

خەباتێکی دیکە!!!


سڵاو هاورێی خۆشەویستم
ئەو رۆژانە خەباتێکی دیکە لە قۆناغێکی دیکەی ژیانم بە شێوەیەکی دیکە تەجروبە دەکەم، ئەو نووسینانە لە بەر خۆم دەنووسم.... لە بەر ئەوەی دەبێت دان بەوێ دابنێم کە ئێستا خۆم پێش هەمووی ئێوە پێویستم بە یارمەتی ئێوەیە. لە بەرێزتم دەوێت کە بە چاوە بێ وێنەکانت هاورام بیت... زۆر جار پێش دێت کە ئاسمانی ساماڵی ژیانمان لە ناکاو هەور دایدەپۆشێت. باو زریانێکی زۆر دەیگرێتەوە  و لە گەڵ خۆی هەورێکی رەش و چلکن سەرتاسەری ئاسمانی ژیانت داگیر دەکات و تاریکایی چواردەورت دەتەنێت ، ئاە و ناڵەی ژیانت لە گەڵ زریکەی زریان و باو باران و هات و هاواری هەورێ تریشقە، تەواو ژیانت دەڵەرزێنێت و هیوا ئاواتەکانت لە رەگەوە وشک دەکات... با و زریان وەک قەمچی دەدات لە روخسارم و هەموو شتێک بەرەو کۆتایی و نەمان دەبینم... فرمێسک باخەڵی چاوەکانم دەپچکرێنێت و قۆڵپی گریان چەنگ دەخاتە قورگمەوە...،بەڵام هیوام و باوەرم بەوەیە کە باو زریان و هەورە رەشەکان کۆتایان پێدەێت و ئاسمانی ژیانم دووبارە ساماڵ دەبێتەوە و رۆژ دووبارە لە بەرزایی لوتکەی ئاسۆی ژیانم  دەدرەوشێتەوە و شەوگاری زەنگم رادەماڵێت، ئەو کات سەربەرزانە شانازی بە خۆم دەکەم و میداڵیایەکی دیکەی سەرکەوتنم دەخمە سەر سینگمەوە. هەمیشە لەو باوەرەدام کە یەزدانی مەزن بەردەوام چاودێرمە و دەنگم دەبیستێت ودەمپارێزێت، لە گەڵ ترپەی دڵم هاورایە و هەر ئەوە جارێکی دیکە فودەکا بە سروودی سەرکەوتن بە ناخ و جەستەمدا...تەنیا دەبێت خۆراگربم وبمێنمەوێ. هاورێم تۆش بمێنەوە ... گەزینگ نزیکە... 

شنبه، بهمن ۲۹، ۱۳۹۰

هاورێ!


هاورێ!
لەو رێگە درێژەدا کە من و تۆ بێ ئاگا و بێ خەبەرین و
وەک و با تێپەر دەبێت.
لێیگەرێ با وردە جیاوازیەکانمان وەک خۆی بمێنێتەوە.
تکا دەکەم! مەهێلە کە ببینە یەک، هیچ کات!
رێگە مەدە بە خۆت ئەوەی پێت خۆشە، منیش  پێم خۆش بێت بەو ئاستەی کە تۆ حەزت لێیە!
و ئەوەی من حەزی لێدەکەم ، بەوشێوەیە جێگەی رەزامەندی و خۆشەویستی تۆ بێت.
ئەوەت نەوێ کە هەر دووکمان یەک گۆرانی وموزیک جێگەی رەزامەندیمان بێت،
یەک کتێب ، یەک تام، یەک رەنگ و یەک شێوەی سەیرکردن بۆ شتەکان.
نەتهەوێ کە هەڵبژاردنەکانمان یەک بێت، سەلیقە و حەز وئاواتەکانمان یەک . پێکەوە سەفەرکردن  و یەک ئامانج بوون، هیچ کات ئەوە ناگەیەنێت کە ئێمە و تۆ بە یەک شێوە بیر دەکەینەوە .
هاوشێوە بیرکردنەوە هۆکاری راوەستانی ژیانە نەک بەرەوپێشەوە چوون.
ئازیزم!
دوو کەس کە خۆشەویستی یەکن و ئەشقی نێوانیان ئەوانی گەیاندۆتە پیوەندیەکی سۆز و خۆشەویستی، فەرز نییە کە هەر دووکیان دەنگی کەو، دار چنارو، رەنگی سور و گۆزەی دەستکردیان حەز لێبێت و پییان جوان بێت. ئەگەر ئەو حاڵەتە پێش بێت ئەوە دەبیت بڵێین: یان عاشق زێدەیە یان مەعشوق، یەکیان بەسە.
عەشق دەست هەڵگرتنە لە خۆویستی و غرور، بەڵام ئەوە ئەو مانایا ناگەیەنێت کە ئەوان ببنە یەک.
من لە سەر عەشقی زەمینی قسە دەکەم، کە بایخی ئەو لە رووبەرو بوونەوە و لە " بوون" دایە، نەک لە سرینەوە و تواندنەوەی کەسی بەرانبەر!
خۆشەویستم!

ئەگەر روانیمان بۆ شتەکان یەک نییە لێی گەرێ با یەک نەبێت. رێگە بدە کە لە عینی پیکەوەبووندا، سەربەخۆ بین.
بتهەوێت کە یەکتر کامیل کەین نەک یەکتر بسرینەوە.
رێگە بدە بە دانبەخۆداگرتن ومێهرەبانانە سەبارەت بەو کێشانەی هەمانە گفتوکۆ ومناقشە بکەین، بەڵام رێگە مەدە کەئەنجامی باس و موناقشەکانمان بە خاڵی یەکبوون بگەیەنێت.
موناقشە و باسەکانمان دەبێت، ئێمە بە خاڵی لێک تێگەیشتن بگەیەنێت نەک سرینەوەی بەرانبەرمان.
لێرەدا قسەمان لە سەر عارف و خودای عارف نییە.
قسەکردنمان لە سەر زەرە زرەی واقعیاتی ژیانە.
ورە با پێکەوە بدویین و قسەی لە سەر بکەین.
ورە با پیکەوە زانیاریەکانمان ئالوگۆر کەین، بەڵام لە سەرئەنجامدا نامانهەوێت کە زاڵ بین.
ورە تەنانەت با لە سەر جیاوازیە سەرەکییەکانی ژیانمان رێکبکەوین و وەک خۆیان بپارێزین تا ئەو جێگەیەی کە هەست دەکەین کە  دووبوونمان، چێژو شادی دەبەخشێتە ژیان، نەک دڵگرانی و خەمۆکی.
من و تۆ مافی خۆمانە کە سەبارەت بە زۆر شت جیاواز بین و دەنگ هەڵبرین، مافی خۆشمانە کە لە زۆر شتدا جیاواز بین و بیر و بۆچوونی یەکتر قبوڵ نەکەین، بێ ئەوەی نیتی بچوککردنەوەی یەکترمان هەبێت.
خۆشەویستم! وەرێ با جیاواز بین.
مرحوم نادر ابراهیمی، نویسنده و مترجم، فیلم‌ساز، ترانه‌سرا و روزنامه‌نگار

یکشنبه، بهمن ۱۶، ۱۳۹۰

اندکی فکر کن




اندکی فکر کن ...

به آنهایی فکر کن که هیچگاه فرصت آخرین نگاه و خداحافظی را نیافتند.

به آنهایی فکر کن که در حال خروج از خانه گفتند :
"روز خوبی داشته باشی"، و هرگز روزشان شب نشد.

به بچه هایی فکر کن که گفتند :
"مامان زود برگرد"، و اکنون نشسته اند و هنوز انتظار می کشند.

به دوستانی فکر کن که دیگر فرصتی برای در آغوش کشیدن یکدیگر ندارند
و ای کاش زودتر این موضوع را می دانستند.

به افرادی فکر کن که بر سر موضوعات پوچ و احمقانه رو به روی هم می ایستند
و بعد "غرور" شان مانع از "عذر خواهی" می شود،
و حالا دیگر حتی روزنه ای هم برای بازگشت وجود ندارد.

من برای تمام رفتگانی که بدون داشتن اثر و نشانه ای از مرگ،
ناغافل و ناگهانی چشم از جهان فرو بستند،
سوگواری می کنم.

من برای تمام بازماندگانی که غمگین نشسته اند و هرگز نمی دانستند که :
آن آخرین لبخند گرمی است که به روی هم می زنند،
و اکنون دلتنگ رفتگان خود نشسته اند،
گریه می کنم.

به افراد دور و بر خود فکر کنید ...

کسانی که بیش از همه دوستشان دارید،
فرصت را برای طلب "بخشش" مغتنم شمارید،
در مورد هر کسی که در حقش مرتکب اشتباهی شده اید.

قدر لحظات خود را بدانید.

حتی یک ثانیه را با فرض بر این که آنها خودشان از دل شما خبر دارند از دست ندهید؛
زیرا اگر دیگر آنها نباشند،
برای اظهار ندامت خیلی دیر خواهد بود !

"دیروز"
گذشته است؛

و

"آینده"
ممکن است هرگز وجود نداشته باشد.

لحظه "حال" را دریاب
چون تنها فرصتی است که برای رسیدگی و مراقبت از عزیزانت داری.

اندکی فکر کن

دوشنبه، بهمن ۱۰، ۱۳۹۰

بەرێوەچوونی کۆبونەوەیەک بۆ مامۆستایانی زمانی کوردی لە رۆمەریکە



بە مەبەستی خزمەتکردنی منداڵانی کورد لە تاراوگە و گەشەسەندنی زمانی کوردی کۆبونەوەیەک بۆ ماموستایانی زمانی کوردی لە سترۆمێن  لە وڵاتی نۆروێژبەرێوەچوو.
سەرەتا کاک ئەبوبەکر قەدی کورد بەرپرسی کۆمەڵەی کوڵتوری کورد لە رۆمەریکە وێرای بەخێرهاتنی بەشداربووان، باسی لە گرفتەکانی فێربوونی زمانی کوردی و چۆنیەتی چارەسەرکردنی لە تاراوگە بۆ بەشداربووان خستەروو، دوایی پێشنیاری ناوندێکی کرد کە بتوانێت ماموستایان و دڵسۆزانی زمانی کوردی نە تەنیا لە نۆروێژ، بەڵکو لە هەموو وڵاتانی ئورووپایی لە خۆدا کۆبکاتەوە، تاکو لەو رێگەیەوە باشتر بتوانرێت بڕیار بۆ چۆنیەتی وانە ووتنەوە و فێربوونی منداڵان بە زمان و فەرهەنگی کوردی بدرێت. پاشان هەر یەک لە بەشداربووان راوسەرنجی خۆیان خستنەروو و کۆبونەوەکەیان بە بۆچونەکانیان  زیاتردەوڵەمنتر کرد.
لە کۆتایی، بریار درا کە کۆمەڵەی کوڵتوری کورد لە رۆمەریکە خوڵێک بۆ منداڵانی کورد بە مەبەستی فێربوونی زمان و کوڵتور و مێژووی کورد بەمزوانە بکاتەوە. هێندێک لە بەشداربوانیش ئامادگی خۆیان بۆ هاوکاریکردن لەو خۆڵەدا دەربری.

شنبه، بهمن ۰۱، ۱۳۹۰

مرۆڤە سادە و ساکارەکانم خۆش دەوێ


مرۆڤە سادە و ساکارەکانم خۆش دەوێ، ئەو مرۆڤانەی کە هەر ئەوان  بۆنی مرۆڤایەتیان لێدێت بە مانای ووشە، دڵپاک و بە بەزەیین، راستگوون و بێ فیز و دەمارن، زوو نارەحەت و دڵگران دەبن ،بەڵام زوو لە دڵیان دەچتە دەر، رووحی بخشش و لێبوردوویان یکجار زۆرە، فیداکارن، بێ کینە و دڵ نەرمن،...
مرۆڤە ساکارەکان بۆ هەمووکەس زەردەخەنەیان لە سەر لێوە، ئەوان لە پیوەندیە هاورەیەتی و خۆشەویستییەکان تا کۆتایی لە گەڵتان دەمێننەوە، بێ هیچ چاوەروانییەک.
بە کورتی مرۆڤە سادە و ساکارەکان دەبێت وەک و تابڵۆیەک سەیریان کەیت کە نە هەست نە چاو لە سەیرکردنیان تێر نابێت، بەڵام بەداخەوە تەمەنیان زۆر کورتە لەوەی کە هەرکەس لە رێگەوە سوئیستفادەیان لێدەکات و بۆ مەرامی خۆیان بەکاریان دێنن یان بە جۆرێک سەریان لە بەرد دەدرێت، کە ساکاری خۆیان لە بیر بچێتەوە.  وانەی ساکار نەبوونیان پێ دەدەن.
مرۆڤە سادە و ساکارەکانم بۆیە خۆش دەوێت چونکە بۆنی مرۆڤی نابیان لێدێت.

سه‌شنبه، دی ۰۶، ۱۳۹۰

لە ووتە بەنرخەکانی شکسپیر



ویلیام شکسپیر دەڵێت :

? I always feel happy, you know why
من هەمیشە هەست بە خۆشی دەکەم ، دەزانی بۆ؟


Because I don't expect anything from anyone

لە بەر ئەوەی چاوەروانی هیچ شتێکم لە هیچ کەس نییە!


Expectations always hurt ...

چاوەروانییەکان هەمیشە زیان دەبەخشن ...


Life is short ...

ژیان کورتە ...


So love your life ...

ئەگەر وایە ژیانت خۆش بوێت ...


Be happy

خۆشحاڵ بە


And keep smiling

و پێبکەنە


Just Live for yourself and ..

تەنیا بۆ خۆت ژیان بکە و ...


Befor you speak ؛ Listen

پێش ئەوەی قسە بکەیت ؛ گوێ بگرە


Befor you write ؛ Think

پێش ئەوەی بنووسی ؛ بیر کەوە


Befor you spend ؛ Earn

پێش ئەوەی خەرج کەیت ؛ بەدەست بێنە


Befor you pray ؛ Forgive

پێش ئەوەی بپارییەوە ؛ ببەخشە


Befor you hurt ؛ Feel

پێش ئەوەی زەربە لێبدەیت ؛ هەست بکە


Befor you hate ؛ Love

پێش ئەوەی رقت لێبێتەوە؛ خۆشت بوێ


That's Life
ژیان ئەوەیە ...


Feel it, Live it & Enjoy it

هەستی پێبکە، ژیان بکە و چێژی لێوەرگرە

پنجشنبه، دی ۰۱، ۱۳۹۰

چۆن کۆنترۆڵی ژیانت بگریتە دەست !!!




هەر کەس، پێناسەیەکی تایبەتی بۆ ژیان هەیە و لە تیلە چاوی خۆیەوە بە پێی ئەو جیهان بینی و تێروانینەی هەیەتی، ژیان پێناسە دەکات. هێندێک پێناسەی ژیان بەمشێوەیە دەکەن، دەڵێن :"ژیان ئازار و مەینەتی و خەم خواردنە"، هێندێکی دیکەش دەڵێن:" ژیان خۆش ویستن و ئەشقە".
بە بیر و بۆچونی من، ژیانی هەر کەس لە روانگەی کەسەکەوە مانا دەبخشێت و شوناسی خۆی دیاری دەکات. چونکە شوناسی هەر کەس هەڵقوڵاوی  باوەریەتی، باوەری هەرکەسێکیش ئەندیشە و فیکر لە مێشکیدا دروست دەکات، بۆیە چۆن بیر کەیتەوە ژیان وا دەبینیت.
زۆر جار لە هەوراز و نشێوی ژیانمدا گەیشتومەتە خاڵی نا ئومێدی یان بەربەستێک هاتۆتە سەر رێگەم کە ژیانمی سەد و هەشتا دەرەجە سوراندووە، هەر هەمووی ئەوانە پەیامێکیان پیداوم و ئەزمون و تەجروبەیەکیان خستومەتە سەر ژیان، سەرەرای ئەوانەش منیان لە ژیان سڵ نەکردۆتەوە و چۆکیان پێدانەداوم، بەڵکو زیاتر مانایان بەخشیوەتە ژیانم، بەڵام هێندێک جار لە رەرەوەی ژیانمدا ، کێشەکانی ژیان هەستێکی وای پێ بەخشیوم کە کۆنترۆلی ژیانم لە دەست  دەرچووە و هەرچەند زۆر هەوڵم داوە، کەمتر نەتیجەم لێوەرگرتووە و ناچار بووم لە هێندێک سات و شوێندا خۆم بدەمە بەردەست شەپۆلەکانی ژیان، بەڵام ژیان زۆر بێ بەزیانە لە رەرەوەی پێشەوەچوونی خۆیدا بەدار و بەردی داداوم و تاکو سەرم کەوتۆتە بەرد و بەخەبەری هێناومەوە. بۆیە ناچار بووم کە سەبارەت بە فەڵسەفەی ژیان و چۆنیەتی گرتنە دەستی زیاتر تێبفکرم و بیر کەمەوە و بخوێنمەوە تا گەیشتمە ئەو ئاکامە کە دەبێت مانایەکی نوێ بە ژیانم ببەخشم و ژیانێکی نوێ دەست پێ بکەم و کۆنترۆلی ژیان بگرمە ژێر فەرمانی خۆمەوە.
لە راستیدا جیاوازی " بژی بۆ ژیان "، " مەژی بۆ مردن" تا رادەیەک سەختە،بەڵام ئەگەر تێروانینێکی قوڵمان بۆی هەبێت، دەتوانیین ئالوگۆری لە ژیانماندا بەدی بێنیین. ئێستا ئەگەر ئێوەش وەک من لەو ژیانە تکرارییە ماندوو بوون و وای دەبینن کە ژیانێکی تاقەت پروکێنتان هەیە. دەتوانن رەچاوی  ئەو خاڵانەی خوارەوە بکەن ، بەو هیوایەی لە سالی نوێی زایینیدا ئاڵوگۆرێک لە ژیانتاندا بەدی بێنێت.
·        هەمیشە لە یاتان بێت کە ژیان نیعمەتێکە خوا پیداون، بەو مانایەی کە ئێستا کە  کە لە ژیاندان چێژی پێویست لە ژیانتان ببینن و بایخی زیاتری بدەنێ. ژیان بەم جۆرەیە کە تێروانینت بۆی هەیە، دەتوانن هیچ چالاکیەکتان نەبێت، ئەو کات ژیان، کەسێکی تەنبەڵ و بێ بەهەرەت لە ساز دەکات یان دەتوانن ئیرادە بکەن و کۆنترۆڵی بگرنە دەست خۆتان. مایا ئانجلۆ لەو بارەیەوە دەڵێت:" ژیان لە دایکێکی میهرەبان دەچێت کە هەموو بەیانییەک جلکەکاننت رێک وپێک دەکات و پێت دەڵێت، ئازیزم نیگەران مەبە من لە گەڵتم".
·        مانا بە ژیان ببەخشن و ئامانج و هەدەفەکانت لە ژیاندا دیاری بکا.
·        یاسایەکی تایبەت بۆ خۆت دانێ. زۆر یەک لە خەڵکان پێیان وایە ژیان گەمەیە، لەوانەشە هەر ئاوا بێت، بەڵام زۆر یەک لە گەمەکان یاسا و قانونێکی تایبەت بە خۆیان هەیە و مەرجەکان سەرکەوتن و سەرنەکەوتنی تێدا دیاریکراوە.
·        بەرپرسیاریەتی ژیانی خۆت بە تەواوی خۆت بیگرە دەست. ئێستاکە  کە یاسایەکی تایبەت بۆ ژیانی خۆت داتناوە، دەتوانی بەرپرسیاریەتی تەواو ژیانت خۆت بیگریە دەست. جێفری ئەبرێت دەڵێت:" کاتێک کەسێک بەرپرسی کارەکانی خۆی بێت، بۆ ئازادی و ئازاد ژیانکردن پیویستی بە رێگەپێدانی کەسانی دیکە ناکات،بەڵام کاتێک تۆ بۆ ئەنجامدانی کارەکانی خۆت ئیجازە لە کەسانی دیکە دەخوازی، لە راستیدا مافی وتۆت پێ بەخشیون".
·        وردەکاریەکانتان پێ کەم بایخ نەبێت و گرینگی تایبەتیان پێ بدەن. گرینیگ ئەوە نییە چۆن دەژیین. ژیان لە مەسیر و رەرەوەی خۆی زۆر کێشە و بەربەستمان بۆ دێنێتە پێش  کە ناچارین لە بەرانبەریاندا راوەستیین، چونکە ئەگەر وا نەکەین ئەوا روبەرووی زۆر کێشەی گەورەتر دەبینینەوە و شادی و خۆشیەکانمان دەخەنە ژێر مەترسییەوە. ئیستیڤان وینسێنت دەڵێت:" ژیان بە لە ناوچوون و مردن کۆتایی نایەت. ژیانمان ئاوا لە ناو دەچێت کە نەتوانیین لە تەواو ساتەکانی کەڵک وەرگرین، لە حالێکدا هەزاران ئاوات و ئارەزوشمان هەبێت".
·        ماڵئاوایی لە کار و خووە بێ کەڵکەکانمان بکەین. بۆ دەستبەرداربوون لە هەر خووێک تەنیا بیست و یەک رۆژ پیویستە . کەسانی سەرکەوتوو زۆر جار دەست لەو ئاوات و ئارەزوانەیان هەڵدەگرن کە ئامانجەکانیان ناهێنەتە دی.
·        لیستێک لەو کارانەی کە دەتانهەوێت وازیان لێبێنن دروستبکەن.
 ئەگەر ژیانتان بە تەواوی بخنە ژێر لێکۆلینەوە و شیکردنەوە، دەبینن هێندێک کار و خوو هەن کە ژیانی ئێوەیان پەک خستووە ویان رەورەوەی بەرەو پێشەوەچوونی زۆر خاو کردۆتەوە وپێویست دەکات دەستبەرداریان بن. ئەو کارانە کە کاریگەری خەراپی لە سەر ژیانتان درووستکردووە بیاندۆزنەوە و لە سەر کاغەز دیاریان بکەن.
·        بیر لە داهاتووتان بکەنەوە.
بە بکارهێنانی ئەو گۆرانکاریانە و دروستکردنی جەوێکی نوێ و پۆزۆتیڤ لە ژیاندا، هەنگاوێکی زۆر گەورەتان بۆ بەرەو پێشەوەچوون  و ئایندەیەکی گەش هاویشتووە، ئەگەر وایە دڵێر و بەئیرادە و گەشبین بە.لە راستیدا ئاکامی باش بەدوای خۆیدا دێنێتە گۆرێ کە سەرتان لە دەرئەنجامەکانی سوور دەمێنێت.
·        لە تەواو ئیمکاناتان کەڵک وەرگرن.
ئەو خاڵە لە بیر نەکەن کە لە ناو بوونی هەر کەسێکدا ئیستیعداد و بەهرەیەک هەیە کە کەسانی دیکە لێی بێ بەهەرەن. ئەگەر وایە لە هەموو پێتانسیل و ئیمکاناتی دەوروو بەرتان کەڵک وەرگرن بۆ ئەوەی کە ژیانێکی ئاسودە و خۆشتان هەبێت.ئارما بومبێک دەڵێت:' هیوادارم ئەو کاتەی کە ژیانم کۆتای دێت و لە حزوری خوادا ئامادە دەبم، لە هەموو ئیمکاناتێک کە خوا پیدابووم ئیستیفادەی پێویستم کردبێت، بەشێوەیەک بە خودای خۆم بڵێم، یەزدانی مەزن لە هەموو ئەو شتانەی لە ئیختیارت هاویشتبووم بە باشترین شێوە کەڵکم لێوەر گرتوون".