سایە نوور: کاتێک وشە دەبێتە پردی گەڕانەوە بۆ ماڵی
ڕاستی
سبەی، لە کاتژمێر چواردا، لە دڵى ستۆکهۆڵمەوە خۆرێکی
نوێ هەڵدێت.
ڕۆمانی "سایە نوور"، یەکەمین ئەزموونی من لە جیهانی گێڕانەوەدا،
سبەی شەممە (٨ی ئاگوست) پەردەی لەسەر لادەدرێت. ئەم ڕۆمانە بۆ من تەنیا نوسینەوەی
چیرۆکێک نییە؛ بەڵکو سەفەرێکی ئیشراقییە کە لە قووڵایی تاریکییەکانی نکۆڵی و
مێژوویەکی پڕ لە برینەوە دەست پێدەکات و بەرەو لوتکەکانی ڕووناکی و کەرامەتی مرۆڤ
هەنگاو دەنێت.
لە "سایە نوور"دا، من هەوڵمداوە لە ڕێگەی
دەنگی "هیوا" و حیکمەتی "پیر روشنا"وە، دووبارە بە مێژوو و
ناسنامەی خۆماندا بچینەوە. گەڕانەوە بۆ فەلسەفەی ئیشراقی شێخ
شەهابەدین سوهرەوەردی و
ئاوێتەکردنی لەگەڵ ڕیشە دێرینەکانی ئایینی میترایی، ئێزیدی و یارسان، هەوڵێکە بۆ
ئەوەی بڵێین: "مرۆڤی
کورد تەنیا قوربانیی جەنگ نییە، بەڵکو پارێزەری حیکمەتێکی گەردوونییە کە جیهانی
ئەمڕۆ تینوویەتی."
هەرچەندە سبەی جەستەم لەوێ ئامادە نابێت، بەڵام
دەزانم کە ڕۆحم لەناو هەر دێڕێکی ئەم کتێبەدا و لەگەڵ هەموو ئەو تێڕامانانەی کە لە
ناوەندی ABF دەخرێنە
ڕوو، ئامادەیە. زۆر دڵخۆشم کە ئەم بەرهەمە لەلایەن مامۆستایەکی حەکیم و خاوەن دیدە
وەک دکتۆر جەلال سەبزەواری دەخوێنرێتەوە
و دەناسرێنرێت. گێڕانەوەی جەنابیان، ڕەهەندێکی تر دەبەخشێتە ئەو "هەڵاتنە
فیکرییە"ی کە من لە "سایە نوور"دا بەدوایدا گەڕاوم.
بانگهێشتی هەموو هاوڕێیان و ئەهلی مەعریفە دەکەم لە
ستۆکهۆڵم، کە سبەی کاتژمێر ١٦:٠٠ بببنە هاوسەفەری ئەم "سایە"یە کە
کۆتاییەکەی هەر "نوور"ە.
زانیاریی کۆڕەکە:
- کات: شەممە،
٨ی ئاگوستی ٢٠٢٦، کاتژمێر ١٦:٠٠
- شوێن: ABF
Building, Sveavägen
41, Stockholm
سپاس بۆ ئێوە کە لەم وێبڵاگەوە هەمیشە هاوڕێی وشەکانم
بوون. چاوەڕێی دەنگدانەوەی ئیشراقی ئەم بەرهەمە بن لە دڵتانتدا.
ئالان عمرزاده
٧ی ئاگوستی ٢٠٢٦


هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر