شنبه، خرداد ۱۴، ۱۳۹۰

ئەمرۆ ژیانت دەستپێبکە!

 

ئەگەر سەفەر نەکەی

ئەگەر کتێبێک نەخوێنیەوە
ئەگەر گوێ، نەگری لە دەنگەکانی ژیان
ئەگەر رێز لە خۆت نەگری
لە سەر خۆ هەنگاو بەرەو مردن دەنێی
کاتێک باوەر بەخۆبوون، لە ناخدا بکوژی
کاتێک رێنەدەی کەسانی دیکە ،یارمەتیت بدەن

لە سەرخۆ هەنگاو بەرەو مردن دەنێی
ئەگەر ئەسیری خووەکانی خۆت بی
ئەگەر بەردەوام یەک رێگە دووبارە کەیتەوە
ئەگەر نەگۆری ژیانی کولە مەرگی
ئەگەر رەنگی جیاواز نەکەیتە بەرت
یان ئەگەر لە گەڵ رێبواران نەکەویە قسە
تۆ لە سەرخۆ بەرەو مردن هەنگاو دەنێیت
ئەگەر لە گەرمای تامەزرۆیی،
لە هەستە بێ کونترۆڵەکان و
لەو شتانەی کە سۆمای چاوەکانت تیژتر و
لێدانی دڵت خێراتر دەکات،
دوور بکەیتەوە
تۆ لە سەر خۆ بەرەو مردن هەنگاو دەنییت
ئەگەر کاتێک لە گەڵ پیشە وخۆشەویستەکەت شاد نی،نەیگۆری
ئەگەر بۆ دڵنیابوون لە نادڵنیابوون خۆت نەخەیتە مەترسیەوە
ئەگەر سەرتر لەئاسۆی خەونەکانت نەرۆی
ئەگەر رێگە بەخۆت نەدەی
بۆ تەنیا جارێک لە تەواو ژیانتدا
سەرتر لە بەرژەوەندیەکانت هەنگاو بنێیت.
ئەمرۆ ژیانت دەسپێبکە
ئەمرۆ خۆت بخە مەترسیەوە
ئەمرۆ کارێک بکە
مەهێلە کە بە ئارامی بمری
شادیت لە بیرنەچێتەوە....!
Pablo Neruda



۱ نظر: