شنبه، خرداد ۱۴، ۱۳۹۰

ژنانێک کە ژیانیان، بەندە بە خانوە کارتۆنیەکانیانەوە!



بە پێی ئامارێکی فەرمی ، ئەو ژنانەی کە لە ژێر کارتۆندا لە ئێران ژیان بەسەر دەبەن دوو لە سەدی ئەو کەسانە پێکدێنن کە بە هۆی بارودۆخی خەراپی ئابووریان شەوانە لە ژێر کارتۆندا رۆژ دەکەنەوە.
سەربان و سەقفی ماڵەکانیان کارتۆنە، دیوار و قەبارەی خانوەکانیشیان زۆر گەورە نییە، دەتوانیین بڵێین، دوو مەتر لە یەک مەتر دایە.ناوی خانوەکانیشیان نازاندرێ بە پێی بەرژەوەندیان یان لە رووی ناچاری ناو نراوێ. ئێستا ئێمە پێی دەڵێین: خانووی کارتۆنی یان (کارتۆن خواب). بەلایانەوە زۆر گرینگ نییە کە خەڵک چۆن ناویان دەبەن، تەنیا شتێک کە بۆ ئەوان گرینگە ، ئەوەیە کە شوێنێکیان دەستکەوتووە بۆ حەوانەوەیان لە چوار وەرزی ساڵدا.
بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانە کە بەو شێوەیە و لە رووی ناچاری لە وڵاتێکی بەپیت و بەرەکەتی وەک ئێراندا ژیاندەکەن، پێویست ناکا کە زۆر خۆت ماندوو بکەیت.چونکە لە زۆربەی شەقامەکانی پایتەختدا دەبیندرێن کە لە خانوە کارتۆنیەکانیاندا یان خەوتوون و یان سیگارێکیان بە لا لێوەیە ویان خۆیان خەریکی کارێک دەکەن تا خەویان لێبکەوێت.
هەر چەندە کە لە ناو خەڵکدا لە ئێران واجێکەوتووە کە ئەو کەسانەی بەو شێوە ژیان دەکەن، زۆربەیان پیاون و تووشی گیرۆدەبوون بە ماددەی سڕکەر بوون، بەڵام ئێستاکە رێژەیەکی زۆریش ژنان ناچار بەو شێوەیە ژیانە بوون کە سەرنجی زۆربەی کاربەدەستانی ئێرانی بەلای خۆیدا راکێشاوە. بەرپرسی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی شۆرای شاری تاران مورتەزای تەڵایی وێرای بە مەترسی ناوزەندکردنی ئەو دیاردەیە بۆ کۆمەڵگەی ئێرانی، گووتی :" ئەگەر تا ئێستا واماندەزانی تەنیا ژنانی تووشبوو بە ماددە سڕکەرەکان جێگەی سەرنجن، ئەمرۆ نیگەرانیمان ئەوەیە کە ئەو ژنانە بارو دۆخێکی خەراپی ژیانیان هەیە و رێژەیان زیاتر لە جارانە و بە شێوەیەکی بەربڵاو لە شەقامەکاندا دەبیندرێن، ئەوەش ئەوە دەسەڵمێنێت کە شیرازەی خێزان لە کۆمەڵگەی ئێرانیدا بەرەو لاوازی چووە".
نەبوونی پرۆژە و بەرنامە وپلانێک بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی بژێوی ژیان و ئاسایشی کۆمەڵایەتی، کەمی ژمارەی ناوندەکانی دەوڵەتی و مەدەنی بۆ داڵدەی ئەو ژنانە و کەسانێک کە ئاڵودەی ماددە سڕکەرەکان بوون ، رێژەی ئەو کەسانەی کە لە شەقامەکان شەو دەکەنە رۆژ بە رادەیەکی زۆر بەرز بۆتەوە، سەرەرای ئەو منداڵانە و کچانەی کە بە هۆی کێشەی خێزانی لە بنەماڵەکانیان جیا دەبنەوە و بەرەو شارە گەورەکان رادەکەن.
بە پێی ئامارە رەسمی و ناوندە حکوومیەکانی ئێران، ئەو ژنانەی کە لە ژێر ئەو خانوە کارتۆنیانە ژیان بە سەردەبن دوو لە سەدی ئەو کەسانە پێکدێنن کە ژیانی هاوشێوەی ئەوانیان هەیە و میانگین و رێژەی تەمەنیان لە نێوان ٢٥ تا کو ٤٥ ساڵیدایە.
ئەوەی روون و ئاشکرایە و لە ناوندە فەرمیەکانی دەوڵەت دەبیسترێت، بەرزبونەوەی رێژەی ئەو ژنانەیە جا چ بە ماددەی سڕکەرەکان ئاڵودەبوبن یاکو خۆد بە هۆی باردۆخی خەراپی ئابووری و کێشە کۆمەڵایەتی و خێزانیەکانیان.سەرەرای ئەو کێشەو ئاریشانەی کە رووبەرووی ئەو کەسانە دەبێتەوە، دید و نیگاکانی تاکەکانی کۆمەڵگەی ئێرانییە کە کێشەو رەنجەکانی ئەو کەسانەی دووبەرابەر کردووە و بۆتە هۆی کێشە و ئاڵۆزیەکی کۆمەڵایەتی لە ئێراندا.زێدە لەوە زۆر جار کە پەنایەکیان بۆ درووستدەکرێت، لە لایەن کەسانێک کە نزیکی کەمپەکانیانن پەلامار وئازار دەدرێن.
لە سایتی ژنانی ئیرانی وەرگیردراوەتە سەر کوردی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر