یکشنبه، خرداد ۱۵، ۱۳۹۰

بەراوردێکی سەیر و راستەقینە!



دوای جەنگی جیهانی دووەم و داگیرکردنی فەرانسا لە لایەن ئاڵمانیەکانەوە، هێندێک لە خەڵکی ئەو وڵاتە رەفتار و کردەوەیەکی سەیریان هەڵگرتووە، ئەو خەڵکانە ناوی هیتلێر لە منداڵەکانیان دەنێن. هیندێک لەوانە تەنانەت ناوی منداڵەکانیان، نۆکەری هیتلێر یان قەرەواشی هیتلێر ناو دەنێن.نیوەی ئەو خەڵکانە تا کو ئێستا تاوەری ئیفێلیان نەدیتوە، بەڵام چەندین جار سەردانی دیواری بێرلینیان کردووە. باوەیکە هیچکامیان زمای ئاڵمانی نازانن، بەڵام رۆژێ چەند جار روو بە دیواری بەرلین دوعا و نەزا وپارانەوە دەکەن. ئەوانەی سوپای ئاڵمانیا دستدرێژی سێکسیان کردۆتە سەردایک یان نەنکیان، ئەوە شاڵێکی ئێس ئێس بە دەوری کەمەریان دەبەستن بۆ ئەوەی خەڵک بزانێت،ئەوانە لە باوکی ئاڵمانی و دایکی فرانسەوی رەچەڵەکیان کەوتۆتەوە. شانازیش بەو ئاکارەی خۆشیان دەکەن. رەسمێکی جوان لە گەنجێکی جوان چاکیش خستویانەتە ناو قاپێک و بەدیواری ماڵەکانیان هەڵیانهاوەسیوە، بەخیاڵی خۆیان ئەوە هیتلێرە و زۆر رێزیشی لێ دەگرن. هەر چەند رەسمی راستەقینەی هیتلێریش پێشانیان دەدەن باوەریان پێ نایەت و دەڵێن، هیتلێر هیچ کات سمێلی نەبووە،هەر کات ئەو بەسەر هاتە بۆ ئێرانەیە هاورێ و ئاشنا کانم دەگێرمەوە، قاقا پێدەکەنن و دەڵێن: "ئەو خەڵکە چەند نەزان و نەفامن" یان دەڵێن :"ئەوانە لە کەریش کەرترن". زگیان بۆ گەوجی و نەفامی وان دەسوتێت! نا خافڵ لەوەی کە خۆشیان بەو رادەیە گەوج و نەفامن. دەپرسن بۆ؟
سەرنج بدەن کە نووسینی خوارەوە چەندە لە گەڵ نووسینی سەرێ دەگونجێت.
دوای هێرشی عەرەبەکان بۆ سەر خاکی ئێران، خەڵکی ئێران دوای ماوەیەک رەفتارێکی سەرسورهێنەریان لێ وەدەرکەوت. ئەوان منداڵەکانیان ناوی عەلی و حوسێن و ...، لێ دەنێن، هێندێک لەوان تۆخترن لە بیر وباوەر ناوی منداڵەکانیان، غولام حوسێن و غلام عەڵی نێو دەنێن. هێندێک لەوان تەنانەت ناوی شوێنە دڵرفێن و سەرنج راکێش و هاوینە هەوارەکانی ئێران نازانن وهیچ کات روویان تێ نەکردووە، بەڵام چەند جار سەردانی مەککە و مەرقەدی ئیمام رەزا و ئیمام عەڵیان کردووە و نەزری و خێر وخێراتیان بۆ دەکەن، باوەیکە هیچ لە زمانی عەرەبی تێناگەن، بەڵام لە رۆژدا چەند جارێک بەو زمانە روو بە مەککە دعا دەخوینن، هەروەها ئەوانەی کە بە هۆی دەستدرێژی بۆ سەر ئەجدادیان وچەیان لێکەوتۆتەوە، شاڵێکی سەوز لە کەمەریان دەبەستن، سەرەرای ئەوە شانازیش بە پاشگری ناوەکەیان کە سەیدە دەکەن. رەسمێکی جوانێکی سوارچاک و برۆ کێشراو و نورانی ئەوا خستویانەتە ناو چوارچێوێکەوە بە دیواری ماڵەکانیان هەڵاوەسیوە و دەڵێن:" ئەوە رەسمی حەزرەتی عەڵییە و ئیحترام و ریزی لێدەنێن".هەر چەند کەسانێک رەسمی راستەقینەی عەڵیان پێ نیشاندەدەن باوەر ناکەن و دەڵێن:" حەزرەتی عەلی جوان بووە".
سەرچاوە: پژواک

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر